English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری لیستی ئاماری راگیراوان و زیندانیه‌كان كه‌ ئازاد ده‌كرێن بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌نێرێت
2020-04-06 [05:04 AM]

ZNA_ هەولێر



ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌ نووسراوێكدا كه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رز كراوه‌ته‌وه‌، ئاماری ئه‌و راگیراوانه‌ی كه‌ ئازاد ده‌كرێن به‌ ده‌سته‌به‌ری و هه‌روه‌ها ئه‌و زیندانیانه‌یی كه‌ حوكمدراون و به‌ ئازادكردنی به‌مه‌رج، ئازاد ده‌كرێن راده‌گه‌یه‌نێت.
له‌ نووسراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریدا كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان/نووسینگه‌ی تایبه‌تی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم كراوه‌ هاتووه‌، دوا به‌ دوای هه‌ردوو نووسراومان ژماره‌ (فق له‌ 28/3/2020) و (فق له‌ 5/4/2020) ئاماری ئه‌و راگیراوانه‌ی كه‌ ئازادكراون به‌ ده‌سته‌به‌ری (كفاله‌) له‌ سنوری هه‌رچوار سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، كه‌ركوك-گه‌رمیان) و هه‌روه‌ها ئاماری ئازادكردنی به‌ مه‌رج (الافراج الشرطي) ئه‌و زیندانیانه‌ی (محكوم) كه‌ له‌ چاكسازییه‌كانی پارێزگاكانی (هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆكن، له‌ رۆژانی (30/3/2020 تاوه‌كو 5/4/2020) بۆتان ده‌نێرین.
كۆی گشتی ئازادكردنی گیراوه‌كان و به‌ردانی به‌ مه‌رج له‌ هه‌ر چوار دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌رێم 1474 كه‌سن.
 له‌ سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر 812 گیراو، ئازادكراون و له‌و ژماره‌یه‌ به‌ردانی به‌ مه‌رج 26 كه‌سه‌.
له‌ سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی سلێمانی 440 گیراو ئازاد كراون و له‌و ژماره‌یه‌ به‌ردانی به‌مه‌رج 12 كه‌سه‌.
له‌ سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی دهۆك ژماره‌ی ئازادكردنی گیراوه‌كان 170 كه‌سه‌ و 30 كه‌سیان به‌ردانی به‌ مه‌رجه‌.
له‌ سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركوك-گه‌رمیان 21 راگیراو ئازاد كراون له‌گه‌ڵ یه‌ك نه‌وجه‌وان.
هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی به‌ردانی راگیراوان و ئازادكردنی به‌ مه‌رج به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ رۆژانی داهاتوودا ئاماری نوێ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
6/4/2020





ئەم هەواڵە 3568جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad