ZNA - هەولێر
بەرپرسانی رۆواندا دەڵێن گۆرێکی بە کۆمەڵیان لەم وڵاتە دۆزیەوەتەوە کە وێدەچێت ٣٠ هەزار تەرمی تێدابیت.
دەگوترێت ئەم ئەم کەسانە لە کاتی کۆمەڵکوژیی ساڵی ١٩٩٤ی ئەم وڵاتەدا کوژراون.
لە کۆمەڵکوژیی روواندادا زیگر لە ٨٠٠ هزار کەس کە زۆربەیان لە قەومی تووتسییەکانی ئەم وڵاتە بوون، بە دەست توندڕۆکانی "هۆتۆ"وە کوژران.
رۆژنامەی لۆسئۆنجلۆس تایمز بڵاوی کردەوە کاری هەڵدانەوەی ئەم گۆرە بە کۆمەڵە به هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر بە خاوی دەچێتە پێش و هەتا ئێستا تەنیان ٥٠تەرم لەم گۆڕە دەرهێنراونەتەوە.
ئەو شوێنەی گۆڕەکەی تێدا دۆزراوەتەوە، ساڵانێکە برنجی لێ دەچێندرێت و ئێستا پڕ لە ئاوە و حکومەت رایگەیاندووە، هەڵمەتی وشککردنەوەی خاکەکە دەستی پێکردووە.
کۆمەڵکوژیی روئاندا لە ئەپریلی١٩٩٤ دوای تەقەکردن لە فڕۆکەی "جووناڵ هابیاریمانا" سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کوژرانی کە سەر بە هۆزی هووتوو بوو، روویدا.
وڵاتی رۆواندا لە نێوەندی کیشوەری ئەفریقیا کەوتووەتە نێوان وڵاتانی "ئۆگاناد"، "بورۆندی"، کۆماری "دیموکراتی کۆنگۆ" و "تانزانیا".
این کشور با اوگاندا، بوروندی، جمهوری دموکراتیک کنگو و تانزانیا همسایه است.
ئەم هەواڵە 904جار خوێندراوەتەوە |