English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێنج مووشەک بەرەو بنکەی کۆمپانیای نەوتیی ئەمریکا هاوێژران
2020-04-06 [07:11 AM]

​ZNA - هەولێر


میدیاکانی عێراقی رۆژی دووشەممە ٦ی نیسان هەواڵی هاویشتنی ٥ مووشەکی کاتیۆشا بەرەو بنکەیەکی کۆمپانیای نەوتی ئەمریکا لە بەسرەیان بڵاوکردەوە.

سوپای عێراق وێڕای پشت‌راست‌کردنەوەی ئەم هەواڵە، لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٦ی نیسان، لانیکەم ٣ مووشەکی کاتیۆشا لە نزیک شوێنی نیشتەجێ‌بوونی کۆمپانیای " هالیبرتۆن" لە کێڵگە نەوتییەکانی باشووری پارێزگای بەسرە کەوتوونەتە زەوی. بەڵام ئاژانسی ئاسۆشیتێدپرێس بڵاوی کردووەتەوە ٥ مووشەک لە نزیک ئەم بنکەیە کەوتوونەتە خوارەوە.

سوپای عێراق هەروەها رایگەیاندوە دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری مووشەك‌هاوێژی کاتیۆشا ١١ مووشەکی نەهاوێژراودا گرتووە.  





ئەم هەواڵە 12784جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad