English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چاودێری مافی مرۆڤ داوای خاوکردنەوە گەمارۆکانی سەر ئێران دەکات
2020-04-06 [07:14 AM]

​ZNA - هەولێر


رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ لە بەیان‌نامەیەکدا داوای خاوکردنەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا لە سەر ئێران دەکات.

لە بەیان‌نامەکەدا هاتووە، گەمارۆ قورسە ئابوورییەکانی ئەمریکا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران، کاریگەرییان کردووەتە سەر توانای حکومەتی ئەم وڵاتە بۆ وڵامدانەوەی ئاکامی قورسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئەم رێکخراوەی مافی مرۆڤ داوا لە ئەمریکا دەکات بە مەبەستی کەم‌کردنەوەی گەمارۆکان و ئیزنی ناردنی یارمەتییە مرۆڤییەکان بۆ ئێران بە پەلە هەنگاو بنێت.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری رێکخراوی مافی مرۆڤ دەڵێت: " حکومەتی ترەمپ بە بێبەش‌کردنی ئێرانییەکان لە دەست‌پێگەیشتنیان بە سەرچاوەی پزیشکیی پێویست، کێشەکانیان زیاتر دەکات.

 





ئەم هەواڵە 469جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad