English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرکەوتووانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆریای باشوور بە شێوەیەکی بەرچاو لەکەمیی داوە
2020-04-06 [09:07 AM]

​ZNA - هەولێر


ژمارەی بەرکەوتووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆریای باشوور رۆژانە بۆ کەمتر لە ٥٠ کەس دابەزیوە.

هەوڵەکانی کۆریای باشوور بە مەبەستی پێشگیری کردن لە پەرەسەندنی پەتای کۆرۆنا سەرکەوتووانە بووە. بەرپرسانی ئەم وڵاتە رۆژی ٦ی نیسان بڵاویان‌ کردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا  تەنیا ٤٧ حالەتی تووشبوون بە کۆرۆنای نوێ دەستنیشان کراون.

لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا ئەمە یەکەمین جارە ژمارەی تووش‌بووانی نوێ لەکۆریای باشور لە رۆژێکدا لە ٥٠ کەس کەمترن. بە گوێرەی راگەیەنراوی فەرمی، هەتا ئێستا بە گشتی ١٠ هەزار و ٢٨٤ حالەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆریای باکوور تۆمار کراون و ١٨٦کەسیش بەم هۆیەوە گیانیان لەدست داوە.

کۆریای باکوور، بۆ رووبەڕووبووەنەوەی کۆرۆنا بە پەلە ستراتیجییەکی جیاوازی گرتەبەر و بە تاقیکردنەوەی رێکوپێک و قەرەنتینە و دەستنێشانکردنی تووشبوان و شوێنگرتنی سەرچاوەکانی تووشبوون، توانی بە رێژەیەکی بەرچاو پێش بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بگرێت.

 





ئەم هەواڵە 4012جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad