English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دژی‌ داعش له‌ بنكه‌ی‌ سه‌ربازی‌ ئه‌بوغرێب دەكشێته‌وه‌
2020-04-07 [09:00 AM]

ZNA-هەولێر


هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دژی‌ داعش بڕیاری‌داوه‌ له‌ بنكه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ دیكه‌ی عیراق بكشێته‌وه‌ و بنكه‌كه‌ راده‌ستی‌ هێزه‌ عێراقییه‌كانی‌ بكاته‌وه‌.

 

هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دژی‌ داعش بڕیاری‌داوه‌ له‌ بنكه‌ی‌ سه‌ربازی‌ ئه‌بوغرێب له‌ باكوری‌ به‌غدا بكشێته‌وه‌ و له‌ چه‌ند كاتژمێری‌ داهاتووشدا بنكه‌كه‌ راده‌ستی‌ هێزه‌ عێراقییه‌كانی‌ بكاته‌وه‌.

 

كشانه‌وه‌ له‌ بنكه‌ی‌ سه‌ربازی‌ ئه‌بوغرێب، ده‌بێته‌ شه‌شه‌مین بنكه‌ی‌ سه‌ربازی‌ عیراق‌ كه‌ به‌مدواییه‌ هێزه‌كانی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌مریكا لێی ده‌كشێته‌وه‌ و راده‌ستی عیراقییه‌كانی ده‌كاته‌وه‌.

 

مانگی‌ رابردوو هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌ فه‌رمی‌ بنكه‌ی‌ سه‌ربازی‌ قائیمی‌ له‌سه‌ر سنوری‌ سوریا و بنكه‌ی سه‌ربازیی كه‌ی وه‌ن و حه‌بانیه‌ و چه‌ند بنكه‌یه‌كی دیكه‌ی راده‌ستی‌ هیزه‌ عێراقییه‌كان كرده‌وه‌.





ئەم هەواڵە 11953جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad