English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێزەكانی ئەمەریكا لەبنكەی سەربازی ئەبوغرێب دەكشێتەوە
2020-04-07 [09:30 AM]

​ZNA – هەولێر


هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ لەزۆرێك لە بنكه‌ سه‌ربازییەكانی عێراق ده‌ستپێكردووه‌ و بڕیاره‌ بنكه‌ی سه‌ربازی "ئه‌بوغرێب"یش راده‌ست بكاته‌وه‌.

بڕیاره‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بنكه‌ی سه‌ربازیی ئەبو غرێب‌ راده‌ستی هێزه‌ عێراقییه‌كان بكاته‌وه‌ و جێیبهێڵێت، كە یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ستیارترین بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانان.

به‌وجۆره‌ش ئه‌بوغرێب ده‌بێته‌ شه‌شه‌م بنكه‌ی سه‌ربازی كه‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی لێی ده‌كشێته‌وه‌ و تا ئێستاش هۆكاری كشانه‌وه‌ی روون نییه‌ و به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا، كه‌ سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ ده‌كات، هیچ لێدوانێكیان له‌ باره‌ی هۆكاری كشانه‌وه‌یان نه‌داوه‌.

دیارترین ئه‌و بنكه‌ سه‌ربازیانه‌ی كه‌ هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا لێی كشاونه‌ته‌وه‌ بریتین له‌ بنكه‌ سه‌ربازیی قائیم، بنكه‌ی سه‌ربازی كه‌ی وه‌ن له‌ كه‌ركووك، بنكه‌ی سه‌ربازی گه‌یاره‌ ، بنكه‌ی سه‌ربازی حه‌بانیه‌ له‌ پارێزگای ئه‌نبار، كه‌ راده‌ستی هێزه‌ عێراقییه‌كان كراونه‌ته‌وه‌.

له‌ 5ی 1ی 2020 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، یاسای وه‌ده‌رنانی هێزه‌ بیانییه‌كانی تێپه‌ڕاند، ئه‌گه‌رچی له‌ دانیشتنه‌كه‌دا هیچ نوێنه‌رێكی كورد و سووننه‌ به‌شداریان نه‌كرد، به‌ڵام دواجار یاساكه‌ تێپه‌ڕێندرا.

 





ئەم هەواڵە 7177جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad