English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا له‌ ئێران تاکو ئەمڕۆ راگەیەنرا
2020-04-07 [01:54 AM]

ZNA - هەولێر


 

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی تووشبووانی کۆرۆنای ڕاگه‌یاند و به‌پێی ئاماره‌که‌ش 2089 حاڵەتی نوێ تۆمار کراوە.

ئەمڕۆ کیانووش جه‌هانپوور وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕایگەیاند له‌ ماوه‌ی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2089 که‌یسی نوێی تووشبووی کۆڤیدی-19 له‌ ئێران تۆمار کراوه‌ و به‌وه‌ش ئاماری تووشبووان تا ئه‌م کاته‌ گەیشتە 62589 حاڵەت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ 24 کاتژمێری ڕابردوودا 133 کەس به‌هۆی کۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و به‌وه‌شه‌وه‌ کۆی مردووان به‌هۆی نه‌خۆشینه‌که بووەتە 3872 کەس.

جەهانپور ئەوەی خستەروو، تاکوو ئێستا به‌خته‌وه‌رانه‌ 27039 تووشبووی کۆرۆنا ڤایرۆسه‌که‌یان په‌ڕاندووه‌ و چاک بوونه‌ته‌وه‌ و گه‌ڕاونه‌ته‌ ماڵه‌وه‌.

وتیشی، تائێستا 211 هەزار و 136 تاقیکاری بۆ دۆزینەوەی تووشبووان لە وڵات ئەنجام دراوە.





ئەم هەواڵە 8212جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad