English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری تەندروستیی وڵاتێک خۆی وەک گەمژە دەناسێنێت
2020-04-07 [02:15 AM]

​ZNA - هەولێر


وزیر تەندروستیی نیوزلەندا، بە هۆی پێشێل‌کردنی کەرەنتینە، خۆی بە گەمژە ناوبرد.

دەیڤید کلارک،وزیر تەندروستیی نیوزیلەندا دوای بەزاندنی سنووری یاسای کەرنەنتینە کردن، خۆی وەکوو گەمژەیەک پێناسە کرد.

وەزیری تەندروستیی نیوزلاند، هەفتەی یەکەمی راگەیاندنی کەرەنتینە، یاساکانی پێشێل‌کرد و ئەندامانی خێزانەکەی سواری ئۆتۆمبێل کردبوو و بە مەودای ٢٠ کیلۆمتر بەرەو رۆخی دەریای بردبوون.

ناوبراو بەم هۆیەوە نامەی دەست‌لەکارکێشانەوەی بە سەرۆک‌وەزیرنی وڵاتەکەی دا ، بەڵام به هۆی ئەم دۆخە تایبەتە داوای لێکرا لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە و درێژە بە کارەکەی بدات.

نیوزلەندا بە سەپاندنی یاسای توندی کەرەنتینە، داوای لە هاووڵاتیان کردووە بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان دەرنەچن.

ئەم وڵاتە ١١٠٠ حاڵەتی تووشبووانی کۆرۆنای دەست‌نیشان کردووە و رایگەیاندووە تەنیا کەسێک بەم هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.

 

 





ئەم هەواڵە 7195جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad