ZNA - هەولێر
شینزۆ ئابە، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن دوای پەرەسەندنی ژمارەی بەرکەوتووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم وڵاتە، باری لەناکاوی بۆ تۆکیۆی پایتەخت و شەش ناوچەی دیکە راگەیاند.
سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، رۆژی سێشەممە ٧ی نیسان گوتی: کۆرۆنا دەتوانێت ژیان خەڵک و ئابووری وڵات بە توندی بخاتە ژێرکاریگەریی خۆی و لەم رووەوە تەمامان گرت باری نائاسایی رابگەیەنین.
بە گوتەی ۆسەرکوەزیرانی ژاپۆن راگەیاندنی باری لەناکاو لە تۆکیو و شەش ناوچەی دیکە بۆ ماوەی مانگێک کاری پێدەکرێت.
راگەیاندنی باری لەناکاو ئیزن بە پارێزگاکانی ژاپۆن دەدات هاتووچۆ سنووردار بکەن، فرۆشگەکان دابخەن و هەروەها دەرفەتی کەڵکوەرگرتن لە بینای تایبەت بۆ چارەسەرکردن بڕەخسێنن.
ئەم هەواڵە 8443جار خوێندراوەتەوە |