English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ یەکەم جار له‌باره‌ی كۆرۆناوه‌ كۆده‌بێته‌وه‌
2020-04-07 [02:54 AM]

ZNA - هەولێر


 

سه‌رچاوه‌ دیپلۆماتییه‌كان ئاشکرایان کرد، پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌ رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ تاوتوێی ئه‌م په‌تا جیهانگیره‌ ده‌كات كه‌ لە ماوەی رابردو ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێ گیران کە به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ هیچ هه‌نگاوێكی نه‌ناوه‌.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس به‌ ئاماژدان به‌وه‌ی كه‌ ئه‌و په‌تایه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆسه‌ر ئاشتی و ئاسایشی جیهان و هۆشداری داوه‌ له‌وه‌ی له‌ دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه‌ سه‌ختترین كێشه‌یه‌ جیهان رووبه‌ڕووی بووبێته‌وه‌، كه‌چی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ ئه‌ركه‌كه‌ی پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی جیهانه‌، دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی زۆر هیچ هه‌نگاوێكی نه‌نا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.

وێڕای داواكاری بۆ هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ‌ده‌ركه‌وتووه‌ له‌باره‌ی په‌تاكه‌وه‌ ناكۆكی هه‌یه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك چۆن له‌ زۆر بابه‌تی دیكه‌یشدا بۆچوونی جیاواز له‌نێویاندا ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌.

له‌ كاتێكدا ئه‌و ١٠ ئه‌ندامه‌ كاتییه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ بانگهێشت كراون بۆ كۆبوونه‌وه‌، سه‌رچاوه‌ دیپلۆماتییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن چین كه‌ به‌هۆی تۆمه‌تباركردنییه‌وه‌ نیگه‌رانه،‌ خه‌مسارده‌ به‌رامبه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌.

دیپلۆماتكاران تیشك ده‌خه‌نه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ هۆكارێكی ناكۆكی نێوان ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ كه‌ خاوه‌ن مافی ڤیتۆن بۆ پێداگیری ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌ڵێت "ڤایرۆسی چینی" و به‌مهۆیه‌وه‌ سه‌ره‌تا چین و رووسیا له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی نه‌بوون له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه‌.

aa





ئەم هەواڵە 4387جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad