English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوایین راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی
2020-04-07 [04:13 AM]

ZNA - هەولێر


 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (7ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2020)، راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (42)ی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا رایگه‌یاند، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان گەشتە (288) تووشبوو،  لەو ژماره‌یه‌ش (3) حاڵه‌تی مردن هەیە و (105) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (42)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی

 

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

 

1- كه‌رەنتین

 

ژمارەی هاووڵاتیان لە کەرەنتینەکان (6457) هاووڵاتی بوون لە (31) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1544) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (712) لە هەولێر، (121) لە سلێمانی، (641) لە دهۆك، (48) لە هەڵەبجە، (9) لە گەرمیان، (5) لە ڕاپەرین، (8) کۆیە وە (4913) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە 24 کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (84) هاووڵاتی.

 

2-  پشکنین

 

لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (927) پشکنین ئەنجام دراوە، (622) هەولێر، (156) سلێمانی، (140) دهۆك.

 

دەرەنجام (11) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

 

* پارێزگای هەولێر (5) پۆزەتیڤ، (3) ئافرەت تەمەنیان (60)، (32)، (28) ساڵ و پیاوێك تەمەن (31) ساڵ، منداڵێك تەمەن (11) ساڵ لە ناو شاری هەولێر لە گەڕەکی ( کانی گەلی، 94ی باداوە) و هەموویان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.

 

* پارێزگای سلێمانی (2) پۆزەتیڤ، (2) ئافرەت تەمەنیان (60)، (38) ساڵ کە یەکیان لە ناحیەی بازیانە و بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە، ئەوەیتریان لە ناحیەی حاجی ئاوایە کە پێشینەی گەشتکردنی هەبووە.

 

* پارێزگای دهۆك (3) پۆزەتیڤ، پیاوێك و ئافرەتێك تەمەنیان (31) ساڵ و مناڵێك تەمەن (10) ساڵ کە یەك خێزانن و لە ووڵاتی بەریتانیا گەڕاونەتەوە و لە کەرەنتین بوون.

 

* پارێزگای هەڵەبجە (1) پۆزەتیڤ، ئافرەتێك تەمەن (48) ساڵ کە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە.

 

3- ئاماری گشتی

 

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (288) تووشبوو،  لەنێویاندا (3) مردن هەیە و (105) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

 

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی چونکە لەبەردەم ترسناکیەکی گەورەداین، و لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).

 

وەزارەتی تەندروستی

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

7ی نیسانی2020





ئەم هەواڵە 3922جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad