English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرێوبەری ناحیەی کەسنەزان: بەهۆی بوونی چەند حالەتێکی تۆشبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا گوندی کانی گەنی خواروومان کەرەنتینە کرد
2020-04-07 [04:54 AM]

ZNA- هەولێر


 

صائیب هارون بەرێوبەری ناحیەی کەسنەزان بە ئاژاسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بەداخەوە لەدوای ئەوەی دوێنی چەند حالەتێكی توشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە گوندی (كانی گەنی خواروو) ڕاگەیێندرا، ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٠/٤/٧ بە مەبەستی كۆنتڕۆڵ كردن و تەشەنە نەكردنی ڤایرۆسەكە لەلایەن ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر بڕیاری كەرەنتینەكرنی دەرچوو کەرنتینەکرا.

 

صائیب هارون گووتی: دوێنی۳ حالەتی تۆشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو گوندە تۆمارکران ئەمرۆش حالەتێکی تری تۆماراکراوە، گشتیان بەرکەوتەی پرسەکەی گەرەکی کارێزانن لە هەولێر، سەرجەمی دانشتیوانی گوندی کانی گەنی خواروو سەر بەناحیەی کەسنەزانن ۱۱٦٦ سەر خێزانن.

 

هەروەها صائیب هارون بەرێوبەری ناحیەی
کەسنەزان ئەوەشی بۆ ئاژاسی هەواڵی زاگرۆسی خستەروو:  لێرەدا داوا لەسەرجەم دانیشتوانی سنوری ناحیەی كەسنەزان دەكەم پابەندی ڕێنمایەكانی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی تەندروستی بن، بۆئەوی تەندروستیتان سەلامەت و پارێزراوبێت،وە داوا لەدانیشتوانی گوندی ناوبراو دەكەم دان بەخۆیاندابگرن و پابەندی ڕێنمایە تەندورستیەكان بن، بۆ ئەوەی ئەم دۆخە بە كەمترین زیان تێبپەڕێنین.

 

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 2086جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad