English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاتوچۆ لە شاری ووهانی چین ئاسایی بووەتەوە
2020-04-07 [08:15 AM]

​ZNA - هەولێر


جوڵەی شەمندەفەر و فرۆکەکان لەشاری "ووهان"ی پارێزگای "هوبی"ی چین ئەوشارەی کە بە نێوەندی تەشەنەسەندنی کۆرۆنا دەناسرێت، دەستی پێکردووەتەوە.

نزیکەی ١٠ هەفتە بوو جووڵە لەم شارە دا وێستابوو و ئێستا پۆلیس سەبارەت بە ترافیکی قورسی جادەکانی دەرچوون لە شارەکە هوشداریی داوە.

لە یەکەم رۆژی کراونەوەی دەرگاکانی ئەم شارە، ٢٠٠ گەشتی ئاسمانی نیزکەی ١٠ هەزار کەسیان لە شار بردووەتەە دەروە.

تەلەفزیۆنی حکومەتی چینیش ١١٠ شەمەندەفەری خێرای پێشانداوە کە ئامادەی دەرچوون لە شارەکە بوون.

دانیشتووانی ئەم شارە بۆماوەی دە هەفتە مافی دەرچوونیان نەبوو. هاتوچۆ بۆ شاری ووهان چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە دەستی ‌پێکردەوە کە چین رایگەیاندبوو، یەکەم رۆژی تێپەڕاندووە کە تەنیا یەک کەسیش لەم رۆژەدا بە کۆرۆنا گیانی لەدەست نەداوە.





ئەم هەواڵە 262جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad