English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرێوەبەری گشتی کارەبای ھەولێر: لە ئێستادا نزیکەی بیست کاتژمێر کارەبا دەدرێت بە ھاولاتیان
2020-04-08 [04:30 AM]

ZNA-هەولێر


 

بەڕێوبەری گشتیی کارەبای ھەولێر رای دەگەنێت لە ئێستادا بە پێی ئەو رێژە مێگاواتەی کە لە تۆری نیشتیمانی ھەرێمی کوردستان پێمان دەدرێت، رۆژانە ١٨ بۆ ٢٠ کاتژمێر کارەبا دەدرێت بەھاولاتیان لە شەو و رۆژێکدا، ھەروەھا داوا لە ھاووڵاتیان دەکەین کە دەست بە کارەباوە بگرن.

 

حوسێن حەمەد بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ھەولێر بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: لەگەل چوونی وەرزی سەرما دۆخت پێدانی کارەبا باشتر دەبێت، لە ئێستادا بە پێی ئەو رێژە مێگاواتەی کە لە تۆری نیشتیمانی ھەرێمی کوردستان پێمان دەدرێت، رۆژانە ١٨ بۆ ٢٠ کاتژمێر کارەبا دەدرێت بەھاولاتیان لە شەو و رۆژێکدا،  پێدانی کارەباش بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت تا دەگەینە وەرزی گەرما کە خواست لەسەر کارەبا زیاتر دەبێتەوە ، ھەروەھا تیمەکانمان ڕۆژانە دەوام دەکەن لە بەشەکانی چاککردنەوەی کارەبا لە ھەر شوێنیکی پارێزگای ھەولێر بێت، لەگەڵ ئەوانەی لە کۆنتروڵ و وێستەگەکانی کارەبان.

 

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ھەولێر گووتی: بە گوێرەی توانامان و ئەو رێژەیەی کە بۆ پارێزگای ھەولێر دانراوە کارەبا دابەشدەکەین، کاژمێرەکانی ھەبوونی کارەبا پەیوەستە بەدوو فاکتەر، یەکێکیان لەو برە کارەبایەی کە لە تۆری نیشتیمانی ھەرێم پیماندەدرێت، دووەمیان پەیوەستە بە رێژەی خواست لە سەر کارەبا، ھەرچەبدە رێژەی بەرھەمھێنان زیاتربێت دۆخی کارەبا باشتر دەبێت و ھەروەھا بە پێچەوانەشەوە، لە ئێستاشدا لە تواناماندایە ١٨ بۆ ٢٠ کاتژمێر کارەبا بە ھاولاتیان بدەین.

 

حوسێن حەمەد گووتیشی: ھەندێک جار گلەیی لەوە دەکرێت کە کارەبا کەم دەبێت، بەڵام  بە تێکڕا لە ئێستادا لە شەو رۆژێکدا ١٨ بۆ ٢٠ کاژمێر کارەبا دەدرێتە ھاووڵاتیان جگە لەو جێگایانەی خواست و بارگرانی زۆری کارەبایان لەسەرە و ئەوان کارەبان کەمتر پێ دەدرێت، ھەروەھا داوا لە ھاووڵاتیان دەکەین کە دەست بە کارەباوە بگرن و تا دەتوانن شتی زیادە بەکار نەھێنن بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتیان بکەین.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 3925جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad