ZNA – هەولێر
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەفغانستان ئێوارەی رۆژی چوارشەممە٨ی نیسانی ٢٠٢٠ رایگەیاند، بە فەرمانی محەمەد ئەشرەف غەنی سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە ١٠٠بەندکراوی تالیبان ئازاد کراون.
لە راگەیەنراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەفغانستاندا هاتووە، ئەمڕۆ ١٠٠ بەندکراوی تالیبان بە لەبەرچاوگرتنی تەمەن و تەندروستی و ماوەی حوکمدرانیان وەک بەشێک لە هەوڵەکان بۆ ئاشتی، لە لایەن حکومەتەوە ئازاد کران.
ئەم ١٠٠ بەندکراوە بە هاوکاریی شاندێکی تالیبان لە نێو لیستێکی دوور و درێژ بۆ ئازادکردن جیا کراونەتەوە.
پێشترێ تالیبان رەخنەی لەئازاد نەکردنی بەندکراوانی گرتبوو و رایگەیاندبوو ئازادنەکردنی ئەم بەندکراوانە کە بەشێک لە رێککەوتنی ئەمریکا و تالیبانە، رەوتی ئاشتیی لە ئەفغانستان دوا دەخات. حکومەتی ئەفغانستانیش گوتبووی شاندی تالیبان لە دەستنیشانکردنی ئەو بەندیانەی بڕیارە لە کابول ئازاد بکرێن، خەمساردە.
ئەم هەواڵە 610جار خوێندراوەتەوە |