English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكومه‌تی هەرێم روونكردنه‌وه‌ له‌ باره‌ی كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ وه‌زیران ده‌دات
2020-04-09 [12:04 PM]

ZNA - هەولێر


 

ئەمڕۆ پێنجشەممە دكتۆر جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگەیاند، ده‌نگۆی "كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ وه‌زیرانی كابینه‌ی نۆیه‌م" دووره‌ له‌راستییه‌وه‌ و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌ و دووپاتیش ده‌كاته‌وه‌، له‌م كاته‌ هه‌ستیاره‌دا پاراستنی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی هاووڵاتیان و دابینكردنی خۆراك و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، له‌ كاره‌ له‌ پێشینه‌كانی حكومه‌ته‌.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:

"روونکردنەوەیەك لە گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی کوردستانەوە

لە هەندێ کەناڵی میدیایی ناوخۆیی، بەمەبەستی بەلاڕێدا بردنی رای گشتی، هەواڵی بێ بنەما بڵاوکراوەتەوە كە گوایە حکومەت ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2020 بۆ وەزیرانی کابینەی نۆیەمی کڕیوە.

ئەم بابەتە دوورە لە راستییەوە و ھیچ بنەمایەكی نییە. لەم كاتە ھەستیارەدا، پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی هاووڵاتیان و دابینکردنی خۆراک و مووچەی فەرمانبەران، لە كارە پێشینەكانی حكومەتە.

ئەندامانی کابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتیی ئەم دۆخە هەستیارە، هەر یەکەیان بە پێی پسپۆڕییەکەی، بەتەواوەتی خۆیان بۆ پاراستنی تەندروستیی گشتی هاووڵاتیان تەرخانکردووە.

داوا لە داواکاری گشتی دەکەین، رێکاری پێویست بەرامبەر ئەو كەس و لایەنانە بگرێتە بەر ، کە دەبنە هۆی ناسەقامگیریی کۆمەڵایەتی و نانەوەی ئاژاوە بۆ مەرامێکی سیاسیی دیاریکراو و  لەمەودوا رێگە بەم چەشنە چەواشەکارییانە نەدات.

 

د. جوتیار عادل

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/4/9"





ئەم هەواڵە 2608جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad