English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راسپاردە نێودەوڵەتییەكانی هەرێم لەسەر دەستگیرکردنی هێمن مامەند راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
2020-04-09 [12:09 PM]

ZNA - هەولێر


 

رۆژی 7/4/2020 دوای ئەوەی پۆلیسی هەولێر سكاڵایەكی یاسایی دژی هێمن مامەند بەرز كردەوە بۆ داواكاری گشتی و بەپێی فەرمانی دادوەر بەشێوەیەكی یاسایی لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیركرا.

نووسینگەی رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێم لەم بارەوە بەیاننامەیەكی دەركرد ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

رۆژی 5/4/2020 هێمن مامەند بە كەفالەت ئازاد كرا كە لەسەر داوای داواكاری گشتی بەپێی یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان تۆمەتباری كرابوو بە بڵاوكردنەوەی زانیاری نادروست لە رێگای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وەك بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەندیخانەكانی كوردستان، هەروەها هاندانی هاووڵاتیان بۆ ئەوەی قەدەغەی هاتوچۆ و كەرەنتینە بشكێنن و لە ماڵەكانیان بێنە دەرەوە بەمەش ژیانیان دەكەوێتە مەترسی و ئەگەری بەركەوتنی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان زیاد دەبێت.

دوای ئازادكردنی راستەوخۆ لە رێگای دەزگاكانی راگەیاندنەوە چەند وشەیەكی ناشیاوی ئاراستەی هێزەكانی پۆلیس و دەزگا ئەمنییەكان و كارمەندانی وەزارەتی تەندروستی و چەند تۆمەتێكی نادروستی خستە پاڵ ئەو هێزانە لە هەمان كاتدا لە مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنای كەم كردەوە، ئەمە لە كاتێكدایە كە تەواوی جیهان گیرۆدەی ئەم ڤایرۆسە بوون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر سكاڵای یاسایی دژی بەرز كردەوە و بە جنێودان و ناوزڕاندن تۆمەتباری كرد، ئێستا ناوبراو بەپێی ماددەكانی (432، 433) لە یاسای سزادانی عێراقی تایبەت بە تشهير، ناوزڕاندن بەشێوەیەكی یاسایی و بەپێی رێكارە كارپێكراوەكان دەستگیرا كراوە، لە لێدوانەكانیدا چەند تۆمەتێكی خستۆتە پاڵ حكومەتی هەرێم بە گشتی و هێزەكانی وەزارەتی ناوخۆ بەتایبەتی، پێشتريش لە رێگای تۆرە كۆمەڵایەتییەكانەوە رایگەیاند بوو كە رێكارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سیناریۆن.

شایەنی باسە لە هەرێمی كوردستان كاری رۆژنامەوانی بەپێی یاسای ڕۆژنامه‌نووسی ژماره‌ (35)ی ساڵی (2007) رێكخراوە، لەم یاسایەدا گشت ئەرك و مافەكانی رۆژنامەنووسان و دەزگاكانی راگەیاندن دیاریكراوە، بەڵام لە هەمان كاتدا ناكرێ پیشەی رۆژنامەنووسی ببێتە هۆكارێك بۆ بەزاندنی ئازادی كەسانی تر و هۆكارێك بۆ نانەوەی پشێوی و ئاژاوە و تێكدانی ئاسایشی كۆمەڵایەتی. هەروەها  لە یاسای  ژمارە ٦ی ساڵی 2008ی پەرلەمانی كوردستان كە بە یاسای (قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن) ناسراوە سزای ئەو كەسانە دیاریكراوە كە هەموو جۆرەكانی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان بۆ مەبەستی ناوزڕاندن بەكاردەهێنن.

 





ئەم هەواڵە 979جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad