English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی كشتوكاڵ جوتياران ئاگادار دەکاتەوە
2020-04-09 [02:14 AM]

ZNA - هەولێر


 

لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس هاتووە، تێیدا وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەڵێت، بەپێی نوسراوی ژمارە 24 لە7/4/2020، وەزارەت بڕی ٤٠٧ ملیۆن دینار بۆ هەڵمەتێكی فراوانی قەڵاچۆكردنی كوللـە تەرخانكراوە، لەمبارەیەوە جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە لە چەند رۆژی داهاتوو بۆ پارێزگاری لە بەرهەمی ناوخۆییمان هەڵمەتی قەڵاچۆكردنیان دەست پێدەكات.

وتیشی، ئەم بڕە پارەیە بە سوپاسەوە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری تەرخانكراوە بۆ هەڵمەتێكی فراوانی قەڵاچۆكردنی جۆرەكانی كوللـە و سن، سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتیەكانی كشتوكاڵی پارێزگاكان و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڕە پارەیەكەیان بۆ تەرخانكراوە و ئاگاداریش كراونەتەوە كە لەكاتی پێویست دەست بە هەڵمەتەكە بكەن.

راگەیەنراوەکە جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، جوتیارانی بەڕێز، ئاگادارین كەلەچەند ناوچەیەك سن هەیە و بەشێكی تر كوللـە، بۆیە لە چەند رۆژی داهاتوو بۆ پارێزگاری لە بەرهەمی ناوخۆییمان هەڵمەتی قەڵاچۆكردنیان دەست پێدەكات.

لە کۆتایدا باسی لەوە کرد، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە هەماهەنگی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتەكانی تر هەموو رێگایەیەكی گرتۆتەبەر لەپێناو پارێزگاری و برەودان بە بەرهەمی خۆماڵی لە ئێستادا و بەردەوامیش دەبێت.

 

 





ئەم هەواڵە 3763جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad