ZNA - هەولێر
نیوەی خەڵکی ئێران بڕوا بەو ژمارەیە ناکەن حکومەتی ئێران لە بارەی تووشبووانی کۆرۆنا بڵاوی دەکاتەوە.
ئاژانسی هەواڵی ئیرنا بڵاویکردەوە، بە پێی راپرسیەکی فەرمی کە سەرەتای ئەم هەفتەیە لەلایەن بەشی کەلتووریی شارەوانیی تاران کراوە،٤٦ لەسەدی ئەوانەی پرسیاریان لێکراوە، لە حکومەت ناڕازین و گوتویانە بڕوامان بەو ژمارانە نیە سەبارەت بە بەرکەوتووانی کۆرۆنا بڵاودەکرێنەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێرانیش هەموو نیوەڕۆیان ژمارەی تووشبووان و مردوانی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرنا بڵاو دەکاتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رۆژی پێجشەممە٩ی نیسان رایگەیاند: لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١١٧ کەسی دیکە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە و ژمارەی گشتیی مردوان گەیشتووەتە ٤هەزسر و ١١٠ کەس ٢٣١هەزار و٣٩٣ کەسیش بەر ئەم ڤایرۆسە کەوتوون.
ئەمە لەکاتێکدایە کە چاودێرانی ریکخراوی جیهانیی تەندروست دەڵێن ژمارەی گیرۆدەبووان و مردووان ٥ ئەوەندەی ئەو ئامارە فەرمیانەیە حکومەت رایدەگەیەنێت.
ئەم هەواڵە 496جار خوێندراوەتەوە |