English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەموو،كوردستانێك، پشتیوانی هەنگاوەكانی حكومەتی كوردستانین
2020-04-10 [10:32 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


حكومەتی كوردستان بە ئیرادەیەی پۆڵایینی گەلی كورد و سەركردایەتیكردنێكی حەكیمانە لەماوەی پێنج ساڵی رابردوو، قۆناغی سەخت و دژواری بۆ رووبەرووبوونەوەی جەنگی تیرۆر و لەناوبردنی كوردستان دەربازكرد .ئێستا جیهان رووبەرووی جەنگێكی تری شاراوە بە ناوی پەتای كۆرۆنا بۆتەوە، كە لە هەموو شارو گۆشەیەكی ئەم دونیایە ، هەست بە مەترسییەكانی دەكرێت . حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەر لە سەرٍەتایی سەرهەڵدانی ئەو جەنگە بەخێرایی پێویست لە كاتی خۆیدا دەستی كرد بە جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا. سەرۆكایەتی حكوومەتی كوردستان و گشت لایەنە پەیوەندارەكانی خۆمان زۆر لە پێش حكوومەتی وڵاتانی پێشكەوتووەوە كاری باشی كردووە بۆ ڕێگری لە ڤایرۆسەكە، ڕێكاری وەستاندنی هاتوچۆی نێوان شارەكان و داخستنی بازاڕەكان لای من كارێكی زۆر باش بوو، بەهیوام هەموو لایەكمان پابەندی ڕێنماییەكانی حكوومەت بین، ئەوەی لەسەر حكوومەت و دەزگا پێوەندیدارەكان بێت ئەنجامیان داوە، ئێستا كاتی ئەوەیە تاكی هاووڵاتی خۆی، خۆی بپارێزێت.هەروەك بینمان و و بیستیمان سەرۆكوەزیرانی كوردستان، مەسروور بارزانی، لە گوتارێكیدا بۆ هاووڵاتیان رایگەیاند كە : "حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پێش زۆربەی وڵاتانی دنیادا بوو بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی خۆپارێزی و دەركردنی ڕێنماییی تەندروستی. ئەوە بوو هەر زوو بودجەیەكی فریاگوزاریمان تەرخان كرد و هەنگاوی پێویستمان نا بۆ سنوورداركردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وەك: ڕاگرتنی خوێندن لە قوتابخانە و زانكۆ و پەیمانگاكان، كەمكردن و تەنانەت ڕاگرتنی دەوامی دامودەزگاكان و سنوورداركردنی هاتوچۆ لە دەروازە سنوورییەكان و نەهێشتنی گردبوونەوەی گشتی و ئەنجامدانی پشكنینی پلەكانی گەرمای لەش لە فرۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكان دوای دیراسەكردنی دۆخەكەش، بڕیارمان دا هاتوچۆی نێوخۆی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و هەروەها لەگەڵ ناوچەكانی دیكەی عێراقیش ڕابگیرێت. بەرنامە بۆ ڕووبەرووبوونەوەی ئەم پەتایە لەلایەن وەزارەتە پەیوەندیی دارەكانەوە، لە سەرووی هەمووانیشەوە رێزدار مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەت خۆی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیی ئەو كارەی كرد و تا ئێستاش بەردەوامە، ڕاستە حكوومەت و دامودەزگاكان ڕێوشوێن و ئامادەكاریی باشیان كردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا، بەڵام خاڵی هەرە گرنگ و یەكلاكەرەوە بۆ سنوورداركردن و زاڵبوون بەسەر ئەم ڤایرۆسە كوشندەیەدا پابەندبوونی هاووڵاتیانە بە ڕێنماییە تەندورستیەكانەوە و بەجددیوەرگرتنی مەترسیی ڤایرۆسەكەیە. بەدڵنییاییەوە حكومەتی كوردستان بەپێی ئەو ئیمكانیەتە ماددی و تەكنەلۆژی و پزیشكیەی كە لە بەردەستی دا بوونی هەیە ، هەنگاوەكانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا ناوە و لەم بوارەدا حكومەتی كوردستان بەراورد بە وڵاتانی دەوروبەر و زۆرێك لە وڵاتانی جیهانیش زۆر باشتر و خەمخۆرتر و بۆ گرتنەبەری هەندێك ڕێوشوێن و ئامادەكاریی پێشوەخت لە پێشتر بوو، ئەم ڕاستیە حاشاهەڵنەگرە و هەموو لایەك دەیبینن، حكوومەت ئەركی پاراستنی ژیانی هەموو خەڵكی لەسەرشانە بە هەمو پێكهاتەكانەوە، بۆیە لە نێوان خراپبوونی باری ئابووریی گشتیی و تایبەتی لەگەڵ مەرگی بەكۆمەڵدا یەكەمیانی هەڵبژارد، تا دوەم دوور بخاتەوە.تا ئێستا كوردستان لە پێش زۆربەی وڵاتانەوەیە، دەستخۆشیمان بۆ سەرۆكوەزیران و وەزارەتەكانی تەندروستی و ناوخۆ هەیە، كە بەردەوامن لە كارەكانیان بۆ پاراستنی گیانی هاونیشتمانیان. بە دڵنییاییەوە لە ماوەیەكی نزیكدا دەرئەنجامی قەدەغەی هاتوچۆ دەردەكەوێت كە چەند سوودی هەبووە..بۆیە،پێوستە هەموو لایەك پشتیوانی هەنگاوەكانی حكومەت و كوردستانێكی بەهێزتر بین بۆ تێپەرٍاندنی ئەو بارودۆخە نەخوازراوە و رووبەرووبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە كە بەزەیی بەرامبەر هیچ كەسێك نییە بە بێ‌ جیاوازی..





ئەم هەواڵە 1129جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad