English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیمانگای ئوورئاسیا ریۆیۆ: لە دۆخی کوردی سووریا گه‌شبین نین
2020-04-11 [02:54 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

پەیمانگای ئوورئاسیا ریۆیۆ دەنووسێت کوردانی سووریا بیر لەوە ناکانەوە لە سووریا جیا بنەوە و ئەگەری ئەوەش هەیە بۆ ڕێگریکردن لە هێرشەکانی تورکیا، لەگەڵ دیمەشق ڕێکبکەون.

پەیمانگای ئوورئاسیا ریۆیۆ لەباەری داهاتووی کوردەکانی سووریا دەڵێت: " ئەوەش بە ئاوڕدانەوە لە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ بۆ کشانەوە لە سووریا و درێژەی هەڕەشەکانی تورکیا، زۆر لە دۆخی کوردەکان گه‌شبین نین.

ئەم گۆڤارە ئاماژە بە هێرشی چەندین جارەی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا دەکات و دەڵێت تورکیا چەند ناوچەی کوردنشینی سووریای داگیر کردووە و ئەمەش هەڕەشەیێکە لەسەر بوونی کوردەکان. بۆیەش تەنها ڕێگا بۆ مانەوەیان نزیک بوونەوە لە ڕووسیا و حکوومەتی ناوەندیی دیمەشقە.

پەیمانگای ئوورئاسیا لە شرۆڤەکەیدا لەبارەی هەڵویستی کوردانی سووریا دەنووسێت "ئەوان بەدوای سەربەخۆیدا نین، بەڵکوو خوازیاری خۆبەڕێوەبەری و ئیدارەدانی ناوچەکانی کوردستانی سووریا-ن".

بەگوێرەی لێکدانەوەی پەیمانگای ئوورئاسیا ریۆیۆ کوردانی سووریا دەرکیان بەوە کردووە کە دێر یان زوو ئەمەریکا سووریا چۆڵ دەکات بەڵام بە ئاوڕدانەوە لە هەڕەشەکانی تورکیا هەوڵ ئەدەن ئەمریکا لە سووریا بمێنێتەوە.

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە کوردەکان متمانەیان بە ڕووسیا نییە کە هاوپەیمانی سەرەکیی دیمەشقە و مەزڵووم کۆبانی-ش لە لێدوانێکیدا باسی لەم بێ متمانەییە کردووە.

شرۆڤەکاری پەیمانگای ئوورئاسیا بڕوای وایە کە ئەگەر کوردی سووریا و حکوومەتی سووریا لەسەر ئاستێکی خۆبەڕێوەبەری ڕێککەون، بەشار ئەسەد دەتوانێت پشتگیریی کورد لە حکوومەتەکەی بەدەست بێنێت.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 472جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad