English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیانە ئابوریەکانی وڵاتی چین و چۆنیەتی سەرکەوتنی
2020-04-11 [09:02 AM]

نووسین: نەوزاد مجید ھەمەوەندی


ووڵاتی چین بە ووڵاتی پیشەسازی و بازرگانی ناسراوە لە جیھان وە تا ڕادەیەک دەستی بەسەر بەشێکی زۆری بازرگانی جیھاندا گرتوە کە زۆر جار ترسی نەیارەکانی ئەوەیە کە رۆژێک بێت دەست بەسەر ھەموو جیھان دابگرێت لە ڕووی ئابووری و پیشەسازیەوە . وڵاتی چین  لە ساڵی ١٩٤٩ دوای پێکھێنانی کۆماری نەتەوەیی چینی  ( الجمھوریە الێین الشعبیە)  بڕیاردرا بە گرنگیدان بە  سیستەمی ئابووری و بازرگانی ھاوبەش و سەربەخۆ بۆ ھەناردەکردنی کەل و پەلی دروستکراوی چینی بۆ ووڵاتانی جیھان .
بەڵام بە شێوەیەکی گشتی  ووڵاتی چین لە ساڵانی ١٩٧٩ تاکو ٢٠١٩ گەشە کردنێکی ئابووری زۆر خێرای بە خۆوە بینی ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ سەرەتای ساڵی ١٩٧٨ بە بڕیارێکی لێژنەی مەرکەزی حزبی شیوعی چینی کە کاری لە پێشینەیان کردە کاری بوژاندنەوەی ئابووری و زیاتر گرنگی دان بەم لایەنە لە رێگای بازرگانی دەرەوە کارەکانی پەرە پێدا , وە بە شێوەیەکی خێرا ووڵاتی چین بازرگانیەکانی بەڕووی جیھاندا کرانەوە وە لە ساڵی ١٩٨٠ لێژنەی مەرکەزی حزبی شیوعی و چڤاتی دەوڵەتی چین  بڕیاری دروستکردنی چوار شوێنی ئابووری سەرەکیاندا وەک (شنتشن , تشوھای , شانتو ,شیامن ) وە دواتر لە ساڵی ١٩٨٤ تاکو ساڵی ١٩٨٦ بوون بە خاوەنی ١٤ شوێنی کەشەکردنی ئابووری زۆر گرنگ  کە وڵاتی چینیان کردە ئەو ووڵاتە بە ھێزەی ئێستا .
ووڵاتی ناوبراو  بە گەورەترین ووڵاتی ھاوردە کردنی نەوت ھەژمار دەکرێت کە کریارێکی گرنگی نەوتە وە لە ریزبەندی یەکەمی ووڵاتانە لە بازرگانی ھەناردەکردن بۆ جیھان , بۆیە ھەر گۆرانکاریەک لە ئابووری ووڵاتی چین ڕوو بدات  ڕاستەو خۆ کاریگەری لەسەر ووڵاتانی جیھان دروست دەکات .
  لە سەرەتای دەنگۆی بڵاو بوونەوەی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ولایەتی یوبی و لە شاری ووھانی ووڵاتی چین لە کۆتایی مانگی دیسێمبەری ٢٠١٩ 
 وە لە سەرەتای مانگی یەکی ٢٠٢٠ زیاتر تەشەنەی کردو خەڵکێکی زۆر توشی ئەم پەتایە ھاتن و بە ناچاری حکومەتی چین بڕیاری قەدەغە کردنی ھاتوو چۆی دەرکرد و لە بەرواری ٢٠/١ .
 ئەم بەروارە بەروارێکی زۆر گرنگ بوو بۆ بەدەست ھێنانی داھاتێکی زۆر بۆ وڵاتی ناوبراو جونکە لە ٢٥/١ سەری ساڵی چینی دەست پێدەکات و ٢٥/٢ کۆتایی دێت ھەر لەم ماوەیەدا زۆرترین گەشتیاری بیانی سەردانی ئەم وولاتە دەکەن ئەمەش دەبێتە داھاتێکی زۆر بۆ ووڵاتەکە. 
بۆ نموونە ئەکەر داتای ھەمان کات لە سالی ٢٠١٩ بە نموونە وەربگرین تەنھا لە کەرتی گەشتیاری ٣ ملیار و پێنج سەت تکت فروشرابوو وەک تکتی (فروکە و شەمەندەفەر و پاس و میترۆ) ئەمە تەنھا لایەنی داھاتی ھاتوو چۆ, بەڵام لە ساڵی نوێ بەھۆکاری بڵاو بوونەوەی ئەم پەتایە تەنھا لە وڵاتی چین ٣ ملیار تکتی (فرۆکە و پاس و میترۆ) پوچەڵ بوونەوە کە بە زیانێکی زۆر گەورە ھەژمار دەکرێت بۆ سەری ساڵ چینی .
لە دوای  بڵاو بوونەوەی ئەم پەتایە کاریگەری کردە سەر ئابووری جیھان بە شێوەیەکی گشتی و تایبەت کەرتی گەشتیاری ئەمەش بوە ھۆی پوچەڵ بوونەوەی زۆری پلیتی گەشتکردنی گەشتیاران لە جیھان کە بە  بڕی ٢٩.٣ ملیار دۆلار مەزەندە کرا کە زیانی تەنھا بە کەرتی فرۆکەوانی جیھانی گەیاند تاکو کۆتایی مانگی سێ وە لەم زیانە پشکی شێر بەر ووڵاتی چین دەکەوێت .
 ئەگەر باس  لە زیانەکانی گەشتیاری جیھان بکەین بە شێوەیەکی گشتی تاکو مانگی ٢ی ٢٠٢٠ بریتیە لە ٨٢٠ ملیار دۆلار . بە پێی سەرچاوەی (Bloomberg) تاکو ٦/٣ جیھان بڕی ٢.٧ ترلیۆن دۆلار زیانی بەر کەوتووە , وە بە پێی لێدوانێکی (بامیلاک-ھامڵتون) سەرۆکی بازرگانی نێو دەوڵەتی کەل و  پەل کە بە (الاونکتاد) دەناسرێت زیانی مانگی ٢ ی بەم شێوەیە خستە ڕوو کە گەورەترین زیان بەر یەکێتی ئەوڕوپا دەکەوێت کە بڕەکەی نزیک دەبێتەوە لە ١٥.٥ ملیار دۆلاری ئەمریکی .
وە  وولاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاش بە پلەی دووەم دێت کە بڕی زیانەکەی بریتیە لە ٥.٨ ملیار دۆلار . وە وولاتی یابان لە پلەی سێھەم دایە کە بڕی زیانەکەی بریتیە لە ٥.٢ ملیار دۆلار .
پێش سەرھەڵدانی ئەم پەتایە بە پێی توێژینەوەیەک کە ئابووری ناسان بیش بینیان بۆ کردبوو  زیاتر لە ٤٤٠ ملیون تکتی میترۆ و پاس و شەمەندەفەر لە ناو خۆی چین بفرۆشرێت جگە لە داھاتی ھۆتێل و چێشتخانەوکان و لایەنەکانیتری بە دەست ھێنانی داھات .
بەڵام ووڵاتێک لە پەڕی ناڕوونی و بێ ئەنجامی ھەوڵکانیان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی خێرا نەحکومەتەکەی و نە ھاوڵاتیەکانی دەستە و ئەژنۆ دانەمان بۆ لە ناوچوونیان و داڕمانی ئابووریەکەیان ھەر بۆیە بە ھەرەوەزی و کاری پێکەوەیی بڕیاری بەرەنگار بوونەوەیان ھەڵبژارد و بڕیارە سەخت کەیان دەرکرد  و کارە گرنگەکەیان ئەنجامدا ئەویش (مانەوە بوو لە ماڵەوە) وە بەھەموولایەک پابەندی بڕیارەکانی تەندروستی بوون ھەموو توانا تەکنەلۆژیەکانیان بەکار ھێنا ڕۆبۆتەکانیان ڕاھێنا بۆ پشکنینی ھەندێک لە نەخۆشەکان وە چاودێری کردنی ھاوڵاتیان لە ڕێگای فرۆکەی چاودێری ھەموو تواناکانیان خستە گەڕ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم پەتایە کە لە ئەنجامدا توانیان ژیان لە ٣٢ ویلایەتی ووڵاتی چین ئاسایی بکەنەوە , تەنھا لە ویلایەتی ((Hubei نەبێت کە شاری ووھان پایتەختی ئەم وویلایەتەیە کە سەچاوەی سەرەتای بڵاو بوونەوەی ئەم پەتایە بوو .
بۆیە تکایە لە ماڵەوە بمێننەوە ماڵەکەت بکە بە پەناگەیەکی سەلامەتی بۆ خۆت و دەوروبەرت .





ئەم هەواڵە 859جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad