English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرپرسێكی عێراق: بۆ پابەند بوون بە ئۆپیك دەبێت بەرهەم هێنانی نەوتی كوردستان سنووردار بكرێت
2020-04-12 [08:36 AM]

ZNA – هەولێر


راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق رایگەیاند بۆ پابەندبوون بە رێککەوتنی رێکخراوی ئۆپێک، گرنگە وەزارەتی نەوتی عێراق بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان سنووردار بکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق "مەزهەر محەممەد ساڵح"، بۆ کاروباریی ئابووری لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئەنجامەکانی کۆبوونەوەی ئۆپێک ئاماژەی ئەرێنی دەبەخشن بۆ جێگیربوونی بازاڕ، ئەگەر هەموو وڵاتەکان پابەندبن بە ئاستی بەرهەمهێنان کە ئۆپێک دیاری کردووە".

ساڵح گوتیشی: "وڵاتانی دەرەوەی ئۆپێک  بەدەر لە رووسیا، لە چەند مانگی رابردوو بەهۆی داڕمانی نرخی نەوت دووچاری زیانی گەورە بوون، بۆیە پابەندنەبوون بە رێککەوتنەکەی ئۆپێک لە بەرژەوەندیی ئەوان نییە و ناچارن پابەندی ئەو ئاستەبن کە رێککەوتنەکە دیاری کردووە".

راوێژکارەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەشڵێت:  "بۆ پابەندبوون بە رێککەوتنی رێکخراوی ئۆپێک، گرنگە وەزارەتی نەوتی عێراق بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان سنووردار بکات، چونکە ئەمە پرسێکی ناوخۆییە و هیچ پەیوەندییەکی بە ئۆپێک نییە و پابەندنەبوون بە رێککەوتنەکە دەبێتە مەترسییەکی گەورە بۆ عێراق".

بەپێی دوایین راپۆرتی وەزارەتی نەوتی عێراق، مانگی رابردوو حکومەتی عێراق رۆژانە 4.3 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەم‌هێناوە. هەرێمی کوردستانیش لە مانگی شوباتدا ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانەی 592 هەزار بەرمیل نەوت بووە.

 

 





ئەم هەواڵە 3490جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad