English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دكتۆرانی پسپۆڕ لەڕێگەی هێڵی گەرمەوە راستەوخۆ وەڵامی ئافرەتانی دووگیان دەدەنەوە
2020-04-12 [09:37 AM]

​ZNA – هەولێر


 بەھۆی قەدەغەی ھاتووچۆ ھاووڵاتییان ناتوانن بۆ ھەموو شتێك بێنە دەرەوە، بۆیە  نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایكبوونی ھەولێر ھێڵی گەرمی راگەیاندووە و پزیشكەكان راستەوخۆ وەڵامی دایكان و ئافرەتانی دووگیان دەدەنەوە.

دكتۆرە مەھاباد سابیر، لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایكبوونی ھەولێر رایگەیاند: "تایبەتمەندی ئەو ھێڵە گەرمە ئەوەیە، پزیشكە پسپۆرەكان راستەوخۆ وەڵامی ھاووڵاتییان دەدەنەوە".

گوتیشی: "رۆژانە لە كاتژمێر 9ی بەیانی تا 1ی دوای نیوەڕۆ، ھەروەھا ئێواران لە كاژمێر 4 تا 8ی شەو بەردەوام دەبێت. ھاووڵاتییان دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی 07510560172 بكەن".

دكتۆرە مەھابادجەختیشی كردەوە: "بەھۆی قەدەغەی ھاتووچۆ ھاووڵاتییان ناتوانن بۆ ھەموو شتێك بێنە دەرەوە، ھاوكات زۆربەی نەخۆشخانە تایبەتەكان داخراون، بەشی زۆری نەخۆشەكان روویان لە نەخۆشخانە حكومییەكان كردووە، ئەمەش فشاری زۆری خستووەتە سەر نەخۆشخانەكەمان، بۆیە ئامانجمانە لە رێگەی ئەو ھێڵە گەرمەوە رێنمایی بدەینە دایكان و ئافرەتانی دووگیان و وەڵامی پرسیارەكانیان بدەینەوە، ئەوانەشی كە پێویستە سەردانی نەخۆشخانە دەكەن و چارەسەر وەردەگرن".

 

K24





ئەم هەواڵە 4054جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad