English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ماموستایەکی زانکۆ: پێویستە میدیای کوردی بەردەوام بێت لە بلاوکردنەوەی رێنماییە تەندروستییەکان و خەلک ھۆشیار بکاتەوە نەک بیان تۆقێنن
2020-04-12 [11:34 AM]

ZNA-هەولێر


 

ماموستایەکی بەشی راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین رایگەیاند، پێویستە میدیای کوردی بەردەوام بێت لە رێنماییە تەندروستییەکان و خەلک ھۆشیار بکرێنەوە نەک بتوقێنن، ھەروەھا میدیای کوردی رۆڵێکی نەرێنی ھەبووە لەدروستکردنی دڵەڕاوکێ و پشێوی کۆمەلایەتی و نائارامی دەرونی تۆقاندن ئەمەش بە ھۆی ‌ناپرۆفیشنالی لە روماڵکردنیدا.

وریا رۆستەم بلباس، ماموستای بەشی راگەیاندنی کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: پێویستە میدیای کوردی بەردەوام بێت لە رێنماییە تەندروستییەکان و خەلک ھۆشیار بکرێنەوە نەک بتوقێنن، چونکە ئاساییە میدیا خەلک بترسینێ بەمەبەستی پابەندبوون و ترس ئاساییە، بەلام توقێن و توقاندن باش نیە و کاردانەوە و لێکەوتەی خراپی دەبێت، نابێت راگەیاندن ھیچ جۆرە ھەواڵ و زانیاریەک بڵاوبکاتەوە کە وروژاندن وھاندانی تێدابێت و ببێتە ھۆی نائارامی دەرونی و دڵەڕاوکێ بۆ ھاوڵاتیان، ھەروەھا پێویستە میدیا بابەتیانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکات، دەبێت پردێکی پەیوەندی بەھێزی نێوان حکومەت و ھاوڵاتیان بێت و رێنماییەکان و بڕیارەکانیش خێراو بەردەوام بگەیەنێت بە جەماوەر، زیاتر کاری حکومەت و خەلک ئاسان بکات و متمانەی نێوان حکومەت و خەلک بەھێز بکاتەوە، ھەروەھا نابێت لەپێشەینەبوون و بەھای ئێستایی بوون و بەپەلە بڵاوکردنەوی ھەواڵ ببێتە ھۆی بڵاوکردنەوەی ھەواڵ و زانیای ناڕاست، بەواتای پەلەکردن و بڵاکردنەوەی زانیاری نیە لە سەرچاوەی نادیارو نەزانراوو ناپەیوەستەوە، گرنگیدان بەبەرژەوەندی گشتی و داخوازی و پێداویستیەکانی کۆمەڵگە و کارکردن بۆ خۆشگوزەرانیان، لەرێگەی ئەرکەکانیەوە لە چوارچێوەی ئیتیکی راگەیاندندا.

ماموستای بەشی راگەیاندنی کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین گووتی: زۆربەی ھاوڵاتیان لە شێوازی کارکردنی میدیای کوردی رازی نین، میدیای کوردی نەک ھەر رۆلی نەبووە لە ھیورکردنەوە ورینماییکردنی جەماوەر، بەڵکو رۆڵێکی نەرێنی ھەبوە لەدروستکردنی دڵەڕاوکێ و پشێوی کۆمەلایەتی و نائارامی دەرونی تۆقاندن ئەمەش بە ھۆی ‌ناپرۆفیشنالی لە روماڵکردنیدا و ناپرۆفیشنالی لە میدیکارانیدا، میدیای کوردی بە بیانووی  بەھای ئێستایی بوون و بەپەلە بڵاوکردنەوی ھەواڵ ھۆکاریک بوینە لە بڵاوکردنەوەی ھەواڵ و زانیای ناڕاست، نەبوونی متمانە بە ھەوالەکانیان لەلایەن جەماوەرەوە.

ماموستا وریا رۆستەم گووتیشی: پێویستە میدیای کوردی یەک دەست و یەک دەنگ، ھەموو پێکەوە بە ھانای نیشتیمانەوە بچین و ئەمەش لەرێگەی دامەزراندنی شانەی راگەیاندنی قەیران یا (ژوری عەمەلیاتی راگەیاندن)ئەمەش بە دروستکردنی تۆڕێکی ھەواڵ و زانیاری ھاوبەش بۆ ڕوماڵی ڤایرۆسی کۆرونا تا سەرجەم دامەزراوە میدیاییەکان ھەواڵ و زانیاریەکانیان پێ بگات و لە لایەن فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەرپەرشتی بکرێت، دانانی زانیاریەکان لە ماڵپەڕی تایبەت تا ھەموو ھاوڵاتیان و دامەزراوە میدیاییەکان لێی سودمەندبن، پشت بە کەسانی پسپۆڕو شارەزا وەک سەرچاوەی زانیاری ببەستێت، بەھۆی تەکنۆلۆجیاوە ھەموو میدیاکان کارمەندەکانیان لە رێگەی دوورەوە پەیوەندیان بەیەکەوە ھەبێت و کارو ئەرکەکانیان راپەڕێنن لە رێگەی ئامڕازە ئەلیکترۆنیەکان و سۆشیال میدیاوە(بە تایبەتی سکایب)‌ کۆبوونەوەکانیان ئەنجام بدەن و ئەرکەکانیان راپەڕێنن، پێویستە دامەزراوە  حکومییەکان بەتایبەت وەزارەتی تەندروستی تا دەکرێ کۆنگرەی رۆژنامەنووسی نەبەستێت، پێویستە دامەزراوە میدیاییەکان سەلامەتی پاراستنی گیانی کارمەندو رۆژنامەنووسەکانی بەھەند وەربگرێت، ھەموو کەرەستەکانی وینەگەرتن و مایک و ھیفون رێکاری پاک و خاوێنی بگەرنە بەر، ئەم شانەیە ئەم ئەرکانە لەئەستۆ بگرێت، ئەرکی ھۆشیارکردنەوە جەماوەر، ھەروەھا ئەرکی خۆپارێزی و ئاراستەکردنی رێنماییە تەندروستییەکان، رووبەروبونەوەی دەنگۆ و پروپاگەندە، ببێتە پردێکی پەیوەندی بەھێزی نێوان حکومەت و ھاوڵاتیان.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 3916جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad