ZNA - هەولێر
حەسەن رۆحانی سەرۆككۆماری ئێران دەڵێت، لە ئەمڕۆوە بەربەستی ھاتوچۆی نێوان شارەكانی ئەم وڵاتە ھەڵدەگیردێت و ھیچ پارێزگار و قایمقامێكیش بۆی نییە پێش بە ھاتووچۆی خەڵك بگرێت.
سەرۆككۆماری ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە،١٢ی نیسان، لە نێوەندی رووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە ھاتوچۆی نێوان شارەكانی ئێران ئاسایی دەبێتەوە و ھەفتەی داھاتووش بەربەستی ھاتوچۆی نێوان پارێزگاكان ھەڵدەگیرێت.
رۆحانی دەڵێت، پارێزگار و قایمقامەكانیش بۆیان نییە رێگە لە ھاتووچۆی خەڵك بگرن.
بڕیارەكەی سەرۆككۆماری ئێران نارەزایەتیی ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئێرانی لێكەوتووەتەوە و ئەوان دەڵێن لەگەڵ ھەڵگرتنی بەربەستی ھاتوچۆ و ئاساییبوونەوەی دەوامی فەرمانبەران، لە بەرزبوونەوەی رێژەی قوربانیانی كۆرۆنا دەترسن.
ئەم هەواڵە 8089جار خوێندراوەتەوە |