English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تۆتنتھام نرخی ھای کینی بۆ ریال مەدرید دیاریکرد 
2020-04-12 [04:36 AM]

ZNA  - ھەولێر 



راپۆڕتە رۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە یانەی تۆتنھام نرخی دەست بەرداربوونی ھاری کینی بۆ یانەی ریال  مەدرید دیاریکرد . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی ئینگلیزی ، بەرپرسانی یانەی تۆتنھام بڕی ٢٢٧ ملیۆن یۆرۆیان بۆ یانەی ریال مەدرید داناوە لەبەرامبەر دەست بەرداربوون لە ھاری کینی ھێرشبەری یانەکەیان . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەرپرسانی یانەی تۆتنھام دەیانەوێت بە پارەی ھاری کین ، شایستە داراییەکانی یاریگا نوێیەکەیان بدەنەوە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ھەرچەندە یانەی ریال مەدرید گرنگی بە تواناکانی ھاری کین دەدات ، بەڵام ئەستەمە لەم بارودۆخە ئەم بڕە پارەیە بە یانەی تۆتنھام بدات . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2857جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad