English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مارتن سکورسیزی بۆ فیلمی داهاتووی پەنا بۆ نێتفلێکس دەبات
2020-04-12 [05:03 AM]

هەولێر – ZNA


دەهێنەری سینەمایی ئەمریکی، مارتین سکورسیزی، بەهۆی زۆری بودجەی فیلمی داهاتووی، پەنا بۆ تۆڕی نێتفلێکس دەبات.

 

فیلمی نوێی ئەو دەرهێنەرە بەناوی Killers of the Flower Moonیە و بڕیاربوو کۆمپانیای Paramount کاری بەرهەمهێنانی بۆ بکات، بەڵام بەهۆی زۆری بودجەی بەرهەمهێنانییەوە کە 200 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە، ئەو دەرهێنەرە پەنای بۆ نێتفلێکس بردووە.

 

لەم بەرهەمە سینەماییەدا لیۆناردۆ دیکاپریۆ و رۆبێرت دێنیرۆ رۆڵی سەرەکی دەگێڕن کە پێشتر لە چەندین ئەو دەرهێنەرەدا رۆڵی سەرەکیان گێڕاوە.

 

دوایین فیلمی مارتین سکورسیزی بەناوی The Irishman بوو کە تەنها لەرێگەی نێتفلێکس بڵاوکرایەوە و بینەرێکی زۆری هەبوو.

 

لەم بەرهەمە سینەماییەدا رۆبێرت دێنیرۆ و ئاڵ پاچینۆ رۆڵی سەرەکیان تێدا گێڕاوە و رووداوەکانی پەیوەندی بە هەبوونی مافیا لە ئەمریکا هەبوو.





ئەم هەواڵە 4738جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad