ZNA - هەولێر
پارێزەری جولیان ئاسانژ دامەزرێنەری ماڵپەڕی لەقاودەری "ویکیلیکس" دەڵێت دوومنداڵی لە جولیان ئاسانژ هەیە.
ئێستیلا مۆریس، پارێزەری ئاسانژ گوتووەیەتی ئەو ماوەی ناوبراو لە لەندەن پەنای بۆ باڵیۆزخانەی ئیکوادۆر بردبوو، لە گەڵ ئەو پێوەندیی خۆشەویستیی هەبووە و دوو منداڵیان لێ کەوتووەتەوە.
رۆژنامەیەکی بەریتانیایی رۆژی یەکشەممە ١٢ی نیسان لە زمان ئێستیلا مۆریسی ٣٧ ساڵانەوە کە خەڵکی ئەفریقیای باشوورە، بڵاوی کردەوە لە ساڵی ٢٠١٧ـەوە لەگەڵ جۆلیان ئاسانژ دەستیان بە خۆشەویستی کردووە و لەچەند ساڵی رابردوودا بوونە بە خاوەنی دو کوڕی یەکساڵان و دوو ساڵان.
رۆژنامەکە بڵاوی کردووەتەوە هەردوو کوڕەکەی ناسنامەی بەریتانیاییان هەیە و جولیان ئاسانژ لە رێگەی پێوەندیی ڤیدیۆییەوە سەیری لە دایکبوونەکەیانی کردووە.
جولیان ئاسانژ هاووڵاتیی ئوسترالیایە و پەنای بردبووە بەر باڵێوزخانی ئیکوادۆر لە لەندەن. دوای حەوت ساڵ مانەوە لە باڵیۆزخانەکە، رادەستی پۆلیس کرا.
ئەمریکا داوای رادەستکردنەوەی ئاسانژ دەکات و دەڵێت به هۆی هاککردنی کۆمپیۆتەرەکانی ئەم وڵاتە کاری سیخوڕیی کردووە و لایەنگرانی ئاسانژیش دەڵێن ئەگەر ئەم کابرایە بگەڕێنرێتەوە ئەمریکا بە بێلایەنی دادگایی ناکرێت.
جولیان ئاسانژ لە رێگەی ماڵپەڕی ویکیلیکسەوە هەزارانی فایلی شاراوە و پێوەندیی نهێنیی سیاستەتوانانی جیهانی لەقاو داوە.
ئەم هەواڵە 7648جار خوێندراوەتەوە |