English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشكانی ئەمەریكا: ئەو ئەنفلوەنزایەی لەمانگی 12 بڵاوبووەوە ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە
2020-04-13 [09:01 AM]

ZNA – هەولێر


هەندێک لە بەرپرس و پزیشکان لە ئەمەریکا بڕوایان وایە، ئەو ئەنفلوەنزایەی لە مانگی 12- کانوونی یەکەم بڵاوبووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

د. جێف سمیز، بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە ناوچەی سانتا کلارا بە رۆژنامەی لۆس ئەنجلس تایمزی راگەیاند: تووندی ئەنفلوەنزاکە و نیشانەکانی وای لە بەرپرسانی تەندروستی کردووە بڕوایان وابێت، ئەنفلوەنزاکەی ساڵی رابردوو، ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

سمیز دەشڵێت، هەندێک لە خەڵکی کالیفۆرنیا، بەهۆی تووندی ئەنفلوەنزاکە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە و دەکرێت ئەو کەسانە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبن.

ئەو راشیگەیاند، بە داخەوە رەنگە ڤایرۆسەکە زۆر پێشتر لە ئەمەریکا بڵابووبێتەوە و ئێمە دەستنیشانمان نەکردبێت، ئەمەش وایکردوە، ئامارەکان لە ئەمەریکا بەو جۆرە بەرزبن.

ئەو بەرپرسە ئاشکرای کردووە، هۆکاری ئەوەی پزیشکان نەیانتوانیوە ڤایرۆسەکە دەستنیشان بکەن ئەوەیە، ئەوان پێیان وابووە، نیشانەکان ئەنفلوەنزای ئاسایین و مایەی نیگەرانی نین.

لای خۆیەوە سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و رێگریکردن لە نەخۆشییەکانی ئەمەریکا بڵاویکردووەتەوە، هەندێک کەس نە گەشتیان کردووە و نە بەرکەوتنیان لەگەڵ تووشبووان هەبووە و نە چوونەتە ئەو شوێنانەی ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاوبووەتەوە، کەچی هەر تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

 





ئەم هەواڵە 958جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad