English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چین زیاتر لە 15 ملیۆن دەمامك ڕەوانەی پاریس دەكات
2020-04-13 [09:31 AM]

​ZNA – هەولێر


لەچوار چێوەی پاڵپشتییەكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا،  چین لە رێگەی فڕۆكەیەكی بارھەڵگری تایبەت، 16 ملیۆن دەمامكی ھەناردەی فەرەنسا كرد.

لە رێگەی فڕۆكەیەكی بارھەڵگری تایبەت، 16 ملیۆن دەمامك لە كارگەكانی شەنگەھای چینەوە گەیشتە پاریس، لەكاتێكدا فەرەنسا دووچاری كەمی دەمامك بووەتەوە، بەھۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا..

پێشتریش فەرەنسا داوای دروستكردنی نزیكەی دوو ملیار دەمامكی لە چین و وڵاتانی دیكەی ئاسیا كردووە،  داواكردنی ئەو ژمارەی زۆرەی دەمامك ركابەری لە نێوان كۆمپانیا و كارگەكانی جیھاندا دروست دەكات، فەرەنساش ھەوڵ دەدات كارگەكانی خۆی بخاتەكار  بۆ دروستكردن دەمامك.

 





ئەم هەواڵە 3952جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad