English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کومەلێک گیادەرمانی باشمان ھەیە کاریگەرییەکی زوری ھەیە بۆ لەناو بردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا
2020-04-13 [12:10 PM]

ZNA:ھەولێر


 پزیشکێک رایگەیاند: گیا دەرمان یان رووەکی پزیشکی دو زاراوەیە کە بەکاردێت لە دونیای چارەسەری سروشتی ئەویش بەکاردێ لەو دوو وشەیە گیا دەرمان یان رووەکی سروشتی لەسەرەتای مروڤایەتی تا ئەمرۆ وەکو چارەسەرێکی سروشتی بەکارھاتووە بو زوربەی نەخوشییەکان تەنانەت گیاندارانیش بەھەمان شێوەی مرۆڤ گیا دەرمانیان بەکارھێناوە بو چارەسەری زوربەی برین و نەخوشییەکانی خویان.

دکتۆر بدر قادر سورچی دکتۆرا و شارەزا لە چارەسەری نەخۆشی بە گیادەرمان و خواردنی سروشتی بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئێمەی مرۆڤ زور جار دەبێت پشت بە شتە سروشتیەکان ببەستین بو ھەر نەخوشیەک کەلە ژیانی روژانە بەرەنگارمان دەبێتەوە بو پێدەلێن گیا دەرمان یان رووەکی پزیشکی لەبەر ئەوەی کە چەند جورە ماددەیەکی کیمیاوی تێدایە کە بە گشتی پێ ئەلێن بومە دووەمیەکان ، کە ئەویش لە سێ پێکھاتەی سەرەکی پێکھاتووە یەکێکیان فینولی کومپاون دووەمیان ئەلکەلویس سێیەمیان پێ دەلێن پێرپینویت ئەو سێ پێکھاتەیە کە دەوری سەرەکی دەگێرن بو لە ناو بردنی ڤایروس و بەکتریاو کەرووەکان وە ھەروەھا بەھێزکردنی بەرگری لەش وە پاکردنەوەی لەش لە ماددە ژەھراوییەکان کە دەبێتە ھۆی دابەزینی بەرگری لەش کە واتە ئەو سێ ماددە سەرەکییە عیبارەتە بو ئەو ماددانەی کە سودیان ھەیە بو بەرگری لەش یاخود دژە ڤایروس ئیش دەکەن.

دکتور بدر قادر ئاشکرایکرد: کەواتە ئێمە دەتوانین بو ڤایروسی کۆرۆنا کە ئەوروی بەروکی ھەموو جیھانی گرتووە ئێمەش لە جیاتی دەرمان و رووەکی پزیشکی کۆمەلێک چارەسەری باشمان ھەیە کومەلێک دەرمان و گیا دەرمانی باشمان ھەیە کە کاریگەرییەکی زور باشی ھەیە بۆ لەناو بردنی ڤایروس ئەو کومەلە گیا دەرمانە و ئەو کومەلە رووەکە پزیشکیانە دەیکەن بە دوو بەش بەشێکیان ئەوەیە کە پێش ئەوەی کە توش بین یان بڵێن ئەوانە توزێک ئیشەکانیان زیاتر بەھێزکردنی لەشە وە لە ھەمان کاتدا ڤایروسەکەش دەکوژێت بەڵام زیاتر با بڵێن بەرگری لەشەکە بەھێزبکەین کە کومەلەیەک شتمان ھەیە کە روژانە ئێمە دەتوانین بەکاریبێنین وەکو ئەو بھاراتانەی ھەمانە وەکو کورکوم زەردەچو کەمون سوم پیل بیبەری تیژ قەرنەبیت فلفل سیر پیاز ھەروەھا رەشکە و ھەنگوینیش ئەوانە بەشێکن ھەم دەتوانین بڵێن خواردنن وە ھەمان کاتیشدا بەگری لەش بەھێز دەکەن وە لە ھەمان کاتیشدا کە دژە ڤایروسیش ئیشدەکەن کەواتە ئێمە دەتوانین پێش ئەوەی توشی ڤایروسی کۆرۆنا بین دەبێ ئێمە چیبکەین ھەوڵ دەین بەرگری لەشمان بەھێز بکەین بە پێ ئەو مادانەی کە ئێستا باسم کرد کە ھەمویان عیبارەتن کە ھەم وەکو خواردن بەکاردێن ھەم وەکو بھارات بەکاردێن لە ناو خوارنەکانمان کەواتە ئێمە ھەول دەدەین لەو بابەتە کەوا ئێمە بتوانی روژانە چەندی بەکاربێنین ئەوانە کە باسم کرد نمونە سیر دەتوانێت چەند بەکاربێت روژانە پەنجا غەرام بەکاربێنی وە ئەو بھاراتانەی کە باسم کرد وەکو کورکم و زەنجەبیل و بیبەری تیژ و قەرنەفل و ئەوانە دەتوانین روژانە غەرامێک تا دوو غەرام بەکاربێنین ھەر یەکەو بە شێوەیەکی تایبەتی خوی بو نمونە زەنجەبیل کۆمەلێک لەو دەرمانانەش کە ھەیتمان کە ئێمە دەتوانین بلێن ٩٥٪ ئەو دەرمانەی ئێستا ئەوە ھەیتمان لە لیا دەرمانە ئەوانە بە دژە ڤایروس ئیش دەکەن ئەوەی بەسەدان توێژینەوەی زانستی ھەبووە پێشتر کە سەلمێندراوە کە ئەوانە ڤایروس لەناودەبەن.

ھەروەھا ئەو پزیشکە دیاریشیکرد: ئێمە لەم نزیکانە لە زانکوی سەلاحەدین کومەلێک لەو دەرمانە تاقیدەکەینەوە لەدژی ئەو ڤایروسە ڤایروسی کۆرۆنا بەکاردێنین بەم نزیکانە ئەو دەرمانە کامەنە کە ئەمە زور پشتی بێ دەبەستین ئەگەر بێت و ئێستا ئێمە بمانەوێت چارەسەری کۆرۆنا بکەین بە گیا دەرمان ئێستا ۆەکو خوم وەکو دکتورێکی گیا دەرمان ئەمانە بەکاردەھێنم یەک لەوانە جیسینگە ئەسراگالوسە رەشکەیە ئەیدەمیەیە پروپولیسە کومەلەیکمان ھەیە وەکو ئیشارەتم پێدا گاڵوسە کەمون مەیرەمیەیە ئەوانە زوربەی زورییان دەتوانین وەکو دەرمانی بەکاربێنین بو لەناو بردنی ڤایروسی کۆرۆنا چۆنکە ئەو گیا دەرمانانە کە زوربەیان لە چەندین توێژینەوەی زانستی لە چەندین کیتابی پزیشکی گیا دەرمانی ئیشارەتی پێدراوە کە ئەوانە دژە ڤایروسن لە ئێستادا دەبینین کە لە ولاتی چین رێژەی چاکبونەوە بەو شێوەیە بووە.

لە کوتاییدا ئەوەشی خستەروو: من ئێستا سێ توێژینەوەم لەبەر دەستدایە بۆ لەناوبردنی ڤایروسی کۆرۆنا بەلام ئیشارەت بە ناوەکانیان نەداوە لەبەر تایبەتمەندیەکی خویان بەلام ئەلێن ئێمە گیا دەرمانمان بەکارھێناوە بویە منیش دڵنیا دەکەمەوە کە ئێمە ئەگەر رێگای من بدەن، کومەلەیکمان ھەیە وەکو ئەوانەکە ئیشارەتم پێدا وەکو پروپولیسە جیسینگە مورینگایە ئەستراگالوسە کەمون لەسەری ھەمووشیەوە رەشکەیە کە ئێمە مەیرەمیەیە ئەوانە زوربەی زوریان دەتوانین وەکو دەرمانی بەکاربێنین بو ڵەناوبردنی ڤایروسی کۆرۆنا چونکە ئەو گیا دەرمانانە کە زوربەیان لە چەندین توێژینەوەی زانستی گە چەندین کیتابی پزیشکی گیا دەرمانی ئیشارەی پێدرایە کە ئەوانە دژە ڤایروسن وە لە ئێستادا کە دەبینی لە ولاتی چین رێژەی چاکبونەوە بەو شێوە خێرایە بووە من ئێستا سێ جورە توێژینەوەم لەبەڕدەستایە بەکاریھێناوە بو لەناو بردنی ڤایروسی کۆرۆنا بەلام ئیشارەت بە ناواکانیان نەداوە لەبەر تایبەتمەندیەکی خویان بەلام گیا دەرمانمان بەکاریھێناوە بویە منیش دڵنیایان دەکەمەوە کە ئێمە رێگامان بکەن وە ھەڕوەھا چەندین ئەو رووەکانە کە ڤیتامین سینە وەکو مزرەمەنییەکان بیبەری سەوز وە چەندین جۆر با بڵین مێوە چاتەکان ھەیە کە ھەلگری ڤیتامین سینە کە ئەوانیش بە ھەمان شێوە بەرگری لەش بەھێز دەکەن وە لەھەمان کاتدا زوربەی زوری ئەوانەی کەوا رەنگدارەکاریشن رەنگدەران وەکو ئەوانەی رەنگی رووەکی تێدایە سرڤە سورێ یان چەوەندەری سور وەکو گێزەر قەیسی وەکو ھەموو سەوزەکان ئەوانەی کە سەوزاییان تێدایە کە رەنگە سورەکانیا تێدایە وەکو کەلەم یان ھەر یەک لەمانە ئەوانەش مادەی تێدایە کە دەبنە ھوی پاککردنەوەی لەش لە ماددە ژەھراوییەکان کە ئەوەش ھوکارێکە بو بەرزکردنەوەی بەرگری لەشی ئەو گەشە وە جگە لەوەش ھەندێ خواردنی تریش مان ھەیە وەکو زەیتی زەیتون و تەحین چەرەزاتەکان ماسی وەکو ئەو ماسییانە کە ئومێگا تێدایە دەتوانم بڵێم بە گشتی دەتوانم بلێم لە کوتایی قسەکانمدا دەتوانین بە خواردنی سروشتی بە خواردنی گیا دەرمان بە بھارات بە رووەکیەکان بە میوەکان بە سەوزەکان ئێمە دەتوانین ھەم بەرگری لەشی ئەو کەسە بەھێز بکەین وە ھەم لەھەمان کاتیشدا دەتوانین بڵێن کەوا ئەو ڤایروسە کە توشی کەسەکە دەبێ بەدلنیاییەوە لەناوی دەباتن و وە مێژوش ئەوە دەیسەلمێنێ توێژینەوەی زانستیش ئەوە دەیسەلمێنێ کە چەندین دەرمانی تریشمان ھەیە ئیشارەت پێنەدا لەبەر ئەوەی بویە دلنیا دەکەمەوە کە وا ئەو گیا دەرمانانە کە ھەیە وە ھەشە وە توێژینەوەی زانستیش دەیسەلمێنێ کە دژە ڤایروسیە.





ئەم هەواڵە 4498جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad