ZNA - هەولێر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردودا هەزار و 617 کەسی دیکەش تووشی ڤایرۆسەکە بوون و 111 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.
کیانووش جەهانپوور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو هەزار و 617 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و کۆی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە گەیشتوەتە 73 هەزار و 30 کەس و تا ئێستاش 4585 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە تا ئێستا 45983 کەس نەخۆشیەکەیان تێپەڕاندووە و 3877 کەس باری تەنددروستییان ناجێگیرە و 275هەزار و 427 تاقیکارییان بۆ کراوە.
کوردپرێس
ئەم هەواڵە 6460جار خوێندراوەتەوە |