English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چوونی لاوتارۆ بۆ بەرشەلۆنە ئاڵۆزتر دەبێت 
2020-04-13 [03:08 AM]

ZNA  - ھەولێر 



یانەی ئەنتەرمیلان ئیتاڵی ئامادەنییە بە شێوەیەکی ئاسان دەست بەرداری یاریزان لاوتارۆ مارتینێز بێت بۆ یانەی بەرشەلۆنە. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی ، یانەی بەرشەلۆنە بۆ بەدەستھێنانی یاریزان لاوتارۆ سێ یاریزانی پێشکەش بە یانەی ئەنتەرمیلان کردووە ئەوانیش جۆنیۆر فیربۆ و ئیڤان راکیتیچ و نیلسۆن سیمیدو بوو ، بەڵام یانەی ئەنتەر ئەم سێ یاریزانەی رەتکردووتەوە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی ئەنتەرمیلان داوای ١١١ ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بەرشەلۆنە دەکات لەبەرامبەر دەست بەرداربوون لە لاوتارۆ ، ئەمەش مەرجی ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یاریزانەکەیە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، یانەی بەرشەلۆنە ھەوڵدەدات ھەندێک یاریزان بخاتە نێو گرێبەستەکە بۆ ئەوەی نرخی لاوتارۆ کەم ببێتەوە و تووشی کێشەی دارایی نەبێت . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 442جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad