English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستی جیهانی بۆ وڵاتان: پێویستە ئاگاداری شەش خاڵی گرنگ بن
2020-04-13 [06:09 AM]

ZNA - هەولێر


 

بەڕێوەبەری تەندروستی جیهانی تیدروس ئەدهنوم گیبریسوس رایگەیاند، ڤایروسی کۆرۆنا زۆر بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە و لەسەرخۆ پاشەکشە دەکات ئەمەش مانای وایە پێویستە لە هەڵگرتنی ئەو کۆتوبەندانەی بەهۆی ئەو پەتایە سەپێنراوە، پەلە نەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکدا گیبریسوس وتیشی، بڕیاری تایبەت بە سەپاندن و هەڵگرتنی هەر کۆتوبەندێک پێویستە پێش هەمو شتێک پشت بە پاراستنی ژیانی خەڵک ببەستێت، جەختی لەوە کردەوە، پێویستە ئەو رێنماییانە بگیرێتەبەر کە بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە.

گیبریسوس باسی لەوە کرد، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشیوەیەکی زۆر خێرا بڵاو دەبێتەوە پاشەکشەی لەسەرخۆیە بۆیە هەڵگرتنی هەر رێکارێکی خۆپارێزی دەبێت ئەویش لەسەرخۆ بێت.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی باسی لەوە کرد سبەی سێشەممە چەند راسپاردەیەک بۆ وڵاتان دەردەکات ئەوانەی دەیانەوێت چاو بە کۆتوبەند و رێوشوێنانەدا بخشێننەوە، پيویست دەکات رەچاوی شەش خاڵی زۆر گرنگ بکەن.

جیهان لە کۆتایی ٢٠١٩ تووشی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو کە بە "COVID-19" ناسراوە لە شاری وهانی چین دەرکەوت زیانێكی زەبەلاحی گەیاندە کەرتی ئابووری هەموو وڵاتانی دونیا، تاکو ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن و ٨٨٠ هەزار کەس لە سەرتاسەری جیهان تووش بوون بەهۆیەوە ١١٨ هەزار کەس گیانی لەدەست داوە و ژمارەکەش لە بەرزبوونەوەیە.

 

rt





ئەم هەواڵە 3562جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad