English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرەنسا هەوڵ‌دەدات کۆمپانیا گەورەکان رزگار بکات
برۆنۆ لۆمێر، وەزیری دارایی فەرەنسا
2020-04-13 [07:00 AM]

​ZNA – هەولێر


حكوومەتی فەرەنسا لە چوارچێوەی پلانەكانی بۆ پاڵپشتی‌کردنی ئابووریی و بەرزکردنەوەی توانای رووبەڕووبوونەوەی لێكەوتە نەرێنییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هاوکاریی کۆمپانیا گەورەکان دەکات.

برۆنۆ لۆمیر وەزیری دارایی فەرەنسا رایگەیاند، بڕی ٢٠ ملیار یۆرۆ بۆ ھاوكاریكردنی كۆمپانیا گەورەكان تەرخان دەكات بۆ ئەوەی بەرنگاری زیانەكانی كۆرۆنا ببنەوە.

لۆمیر پەیمانی دا كە لە رێگەی کڕینی پشکەکانەوە،  پاڵپشتی كۆمپانیاكانی وڵاتەكەی بكات بۆ ئەوەی پێكەوە بەسەر ئەو قەیرانەدا زاڵ بن كە به‌هۆی كۆرۆناوە دروست بووە.

لۆمێر گوتوویەتی: حكومەت سندوقێكی بۆ پاڵپشتی سەرمایەی كۆمپانیا تایبەت و گشتییەكان دامەزراندووە.





ئەم هەواڵە 2002جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad