English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا چین تۆمەتبار دەكات بە بڵاوكردنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا
2020-04-14 [09:48 AM]

ZNA – هەولێر


سەرۆکی پەیمانگەی نیشتمانی ئەمریکا بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان دەڵێت، چین لەبارەی کۆرۆناوە جیهانی هەڵخەڵەتاند و گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چینیش بە ئەمریکا دەڵێت، "واز لە قسەی بێمانا بێنن".

ئەنتۆنی فۆچی کە هاوکات ئەندامێکی کارای تیمی کۆشکی سپییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، رایگەیاند، "رژێمی کۆمۆنیستی چین لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2019وە زانیاریی تەواوی هەبووە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بەڵام ئەو بە  ئەمریکا و جیهانی گوت کە تەنیا لە گیانەوەرەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە".

ژاو لیجیان، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، "ئەوە نائەخلاقی و نابەرپرسیارێتیی ئەمریکایە کە بەردەوام قسەی بێمانا دەکات و بەدوای کێشەدا دەگەڕێت. داوا لە ئەمریکا دەکەین سەرنجی لەسەر رێگریکردن و کۆنترۆڵکردنی کۆرۆنا بێت لە وڵاتی خۆی، لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و کۆنترۆڵکردنی، پاراستنی خەڵکی بیانی لە چین جێگەی سەرنجی گەورەی ئێمەیە، لە چیندا بە یەک چاو سەیری هەموو تاکێکی بیانی دەکەین و دژ بە ئامانجگرتنی هەر گرووپێکی خەڵک دەوەستینەوە".

مانگی رابردوو وەزارەتی دەرەوەی چین سەربازانی ئەمریکایان بە بڵاوکردنەوەی کۆرۆنا لە شاری ووهانی چین تۆمەتبار کرد، دوای ئەو رۆژە سەرۆکی ئەمریکا کۆرۆنا بەردەوام لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکاندا کۆرۆنا بە ڤایرۆسی چینی ناو دەبات. 

 





ئەم هەواڵە 3595جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad