English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق بە 100 ملیار دینار هاوكاری خێزانە كەمدەرامەتەكان دەكات
2020-04-14 [09:57 AM]

ZNA – هەولێر


حکومەتی عیراق 100 ملیار دیناری بۆ خەڵکی کەمدەرامەت تەرخانکردوە،  پارەکەش دەدرێت بە دوو ملیۆن خێزان بۆ دوو مانگ هەر جارەی 200 هەزار دیناریان دەدرێتی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، هاوکارییەکە بۆ هەموو خەڵکی عێراقە بە هەرێمی کوردستانیشەوە.

بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەو یارمەتییە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، هەر بۆیە فۆڕمەکە بە کوردییش لە سایتی ئەنجوومەن دانراوە.

 دوو ملیۆن خێزان کە لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین، ناویان لە وەزارەتی پلان دانانی عێراق تۆمار کراوە، بەڵام تا ئێستاکە نزیکەی سێ ملیۆن کەس فۆڕمیان پرکردووەتەوە بۆ ئەوەی ئەو یارمەتییەی ئەنجوومەنی وەزیران وەربگرن.

وەزارەتی پلاندانانی عێراق و ئەنجومەنی وەزیران و بانکی ناوەندی کۆبوونەوە بۆ چۆنیەتیی دابەشکردنی سەد ملیار دینار کە حکومەت تەرخانی کردووە بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان، بڕیارە بۆ دوو مانگ هەر خێزانی بڕی دووسەد هەزار دیناریان بدرێتێ بە مەرجێک ئەو خێزانانە هیچ کەسێکی مووچەخۆریان تێدا نەبێت و هیچ سەرچاوەیەکی داهاتیان نەبێت، نە لە کەرتی تایبەت و نە لەکەرتی گشتی.

پڕکردنەوەی فۆڕمی یارمەتی تا رۆژی پێنجشەمەی 16ی ئەم مانگە  بەردەوام دەبێت. دواتر بۆ ماوەی هەفتەیەک لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە بەدواداچوون بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە ئەم فۆڕمەیان پڕکردووەتەوە. ئینجا خێزانە کەمدەرامەتەکان یارمەتییەکە وەردەگرن.

بەپێی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق رێژەی هەژاری لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لە سەرتاسەری عێراق 20% بۆ 24% بەرز بووەتەوە.

 





ئەم هەواڵە 4471جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad