English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك‌ شامپۆی منداڵ و هه‌ویری ددان شتندا ده‌گیرێت
2020-04-14 [11:27 AM]

ZNA - هەولێر


 

هاوڕێ محمد، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنینه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، له‌ كۆگاكانی ناوچه‌ی ژاڵه‌ و به‌هۆی خراپبونیانه‌وه‌،‌ ده‌ست به‌سه‌ر (102) كارتۆن شامپۆی منداڵ و (25) كارتۆن هه‌ویری ددان شتندا، گیراوه‌‌.

وتیشی: شامپۆ ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه‌‌ له‌ دو هه‌زار و (448) دانه‌ و هه‌و‌یری ددان شتنه‌كه‌ش له‌ سێ هه‌زار و (600) دانه‌ پێكهاتون كه‌ سه‌رجه‌میان ماوه‌یان به‌سه‌رچووه‌ و شیاوی به‌كارهێنان نین، رونیشكرده‌وه‌:‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان جه‌خت له‌به‌كارنه‌هێنانی ئه‌و خۆراك و مادده‌ پاككه‌ره‌وانه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچوبێت، چونكه‌ پێكهاته‌كانیان ده‌گۆڕیت و ده‌بێته‌ ماده‌یه‌كی زیانبه‌خش و زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.

هاوڕێ محمد، داوا له‌ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات، له‌كاتی كڕینی پێداویستییه‌كانیان به‌وردی سه‌رنج بده‌ن له‌به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچونیان و له‌كاتی هه‌بوونی هه‌ر كاڵاوشمه‌كێكی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچو، له‌ڕێی ژماره‌ (07708677777) و په‌یجی فه‌رمی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی) لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌میان له‌ناو ده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

 

راگەیەنراوی قایمقامیەتی سلێمانی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس





ئەم هەواڵە 3340جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad