English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هیندستان تاوەکو مانگی پێنج داخستنی وڵاتەکەی درێژ کردەوە
2020-04-14 [11:37 AM]

ZNA - هەولێر


 

سەرەڕای ئەوەی ماوەی سێ هەفتەیە شارەکانی هیندستان داخراوە، بەڵام تاوەکو سێی مانگی پێنج داخستنی وڵاتەکە درێژکرایەوە لەکاتێکدا ژمارەی ئەو کەسانەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا بوون 10,000ی تێپەڕاند.

سەرۆک وەزیری هیندستان ناریندرا مۆدی لە وتارێکدا وتی ئەم ڕێوشوێنانە بۆ ڕیگریکردنە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە ناوچەکانی دیکەی وڵاتەکەدا، بەڵام وتیشی هەفتەی داهاتوو هەندێک لە ڕێوشوێنەکان لەو ناوچانەدا کەم دەکرێنەوە کە زیانی زۆریان بەرنەکەوتووە و ڕێگە بە چالاکییە سەرەکیەکان دەدرێن.

وتی " تاوەکو 3 ی مانگی پێنج دەبێت هەموو هیندییەکان لە ماڵەکانیان بمێننەوە، داوا لە هەموو هیندییەکان دەکەم ڕێگری بکەین لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوچەکانی دیکەی وڵاتەکەدا."

بەپێی بەیاننامەکانی حکومەتی هیندستان ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا گەیشتۆتە 10,363 کەس و 339 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆمارکراوە.





ئەم هەواڵە 7327جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad