English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان پەیامێک بلاو دەکاتەوە
2020-04-14 [12:22 PM]

ZNA- ھەولێر


لەیادی کارەساتی ئەنفالدا

ئەمڕۆ ۳۲ ساڵ بەسەر کارەساتی ئەنفال تێدەپەڕێت کە بەسەر ڕۆڵەکانی گەلەکەمان هێنرا لە گەرمیانی سەربەرز.

۳۲ ساڵ لەمەوبەر ڕژێمی بەعس بێ ویژدانانە بەبێ گوێدانە ژن و منداڵ و پیر دەسەڵاتدارو بێ دەسەڵات، دەستی لەهیچ کوردێک نەپاراست لە قۆناغی سێهەمی ئەنفال لە گەرمیان و بەتۆمەتی کوردبوون لەبیابانەکانی خۆیدا ژێرخاکی نان.

ئەم تاوانە ڕەشە هەرگیز بە ناوچاوی بکەرانییەوە لاناچێت و ئەو تاوانبارانەی لاچوون بە زەلیلی ڕۆیشتن و ئەوانەشی ماون و دەستیان تێیدا هەبووە، تا ئەبەد زریکەی منداڵانی ناو لانک لە ویژدانی مردوویاندا دەنگ دەداتەوە.

لەم ڕۆژە ماتەمینیەدا درود و سڵاو بۆ گیانی شەهیدانی ئەنفال و سەرجەم شەهیدانی کوردستان،سڵاو بۆ تاقانەکانی ئەنفال و سەرجەم کەس و کاری ئەنفالکراوان کە چەندین ساڵە لەگەڵ ئەم خەمە شوومە ژیانیان گوزەراندووە.

فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان

۱٤/۲/۲٠۲٠





ئەم هەواڵە 3919جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad