ZNA - هەولێر
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند شەپۆڵی دووەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران و جیهان بەڕێوەیە.
كیانوش جەھانپوور گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە١٤ی نیسان بە ئاژانسی ههواڵی جهوانانی سەر بە تەلەفزیۆنی ئێرانی راگهیاند، ھێشتا نەیانتوانیوە بە تەواویی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا کۆنتڕۆڵ بكەن.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران هەروەها رایگەیاند: ئەگەری ئەوە ھەیە ڤایرۆسی كۆرۆنا خۆی بگۆڕێت و بەشێوەیەكی دیكە بڵاو ببێتەوە.
جهانپور ھۆشداریی داوه كە شەپۆڵێكی دیكەی كۆرۆنا بەڕێوەیە و دەبێ خۆیان بۆ ھەموو ئەگەرێك ئاماده بکەن.
ئەم هەواڵە 8395جار خوێندراوەتەوە |