English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مقەدەم شەرڤان : ھێزی رۆژ تەنھا بۆ پاراستنی خاکی کوردستان دروست بووە
2020-04-14 [01:17 AM]

ZNA- ھەولێر


بەرپرسی راگەیاندنی ھێزی رۆژ باس لەوە دەکات ھەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کەباس لەوە دەکەن کەسێک لە ھێزی ئێمە چوبێتە لیبیا و لەوێ دەستگیر کرابێ .


مقەدەم شەرڤان بەرپرسی راگەیاندنی ھێزی رۆژ بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئەو کەسەی ناوی هاتووە، پێشمەرگەی ئەوان نییە، دوور و نزیکیش پەیوەندی بە هێزەکانیانەوە نییە و ئەو کەسە لە دوای رووداوەکانی ساڵی 2012 لەگەڵ هەزاران کەسی دیکە لەگەڵ خێزانەکەی چوونەتە هەرێمی کوردستان، دواتر چووەتە تورکیا و لەوێ نیشتەجێ بووە و نەگەڕاوەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان .

 

بەرپرسی راگەیاندنی ھێزی رۆژ راشیگەیاند نە لە ئێستاو نە لە رابردووش ھیچ کەسێک نەبووە بەناوی ( شاکر فەرمان ) لە ناو ریزەکانی ھێزی رۆژ ئەو ھەوالەش کە بلاوکراوەتە ھیچ راستێکی بۆ نیە ھێزی رۆژ تەنھا بۆ پاراستنی خاکی کوردستان دروست بووە .


مقەدەم شەرڤان راشیگەیاند ھێزی رۆژ بۆ بەرگریکردن لە گەل و خاکی کوردستان و دژی تیرۆر دامەزراوە، لە پێش هەمووشیانەوە تیرۆری داعش، هەروەها پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری گەلی کوردستان و رێزی هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکەی لەئەستۆ گرتووە.

 

 

گۆران ھەرکی





ئەم هەواڵە 4363جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad