English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قایمقامی زاخۆ: خەلکی زاخۆ لە سەدا نەوەدونۆی پابەندن بە رێنمایەکانی قەدەغەی ھاتووچۆ
2020-04-14 [02:33 AM]

ZNA-هەولێر


قایمقامێ قەزا زاخۆ رایگەیاند، خەلکی زاخۆ بە رێژەی ٩٩٪‏ پابەندی رێنمایەکانی قەدەغەی ھاتووچۆ دەکەن، ھەروەھا رۆژانە رێگاوبانەکانی قەزای زاخۆ دەرەشێنرێن.

 

بوتان موحسن، قایمقامی قەزا زاخۆ، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: زاخۆ دەرگای بازرگانیە و رۆژانە بازرگان کەرەستەی خۆیان لە رێگەی دەروازەی سنووری ئیبراھیم خەلیل دەھێننە ناو ھەرێمی کوردستان، لەبەر ئەمە ئە کە جادە سەرەکیەکان کەمێک قەرەبالغی پێوە دیارە، ئەوانیش ئەو ئۆمبێلانەن کە رێگە پێدانیان ھەیە و کاری بازرگانی ئەنجام دەدەن، ئەگەر نا ھاولاتیان بەھێچ شێوەیەک ھاتووچۆیان نیە، بەلکو خەلکی زاخۆ بە رێژەی ٩٩٪‏ پابەندی بریاری قەدەغەی ھاتووچۆیان کردووە، ئەمەش بۆتە ئەگەری ئەوەی کە ئێمە کۆنترۆلی دۆخەکە بکەین، ئێستا تەنیا ئەو کەسانەی کە رێگەپێدراون کە ئێشی مارکێت و نانەواخانەکان و ئەو شوێنانەی کاری خزمەتگوزاری ئە گرێدراون بە ژیانی ھاولاتیان کاردەکەن، ئەوانیش بە پێی کاتژمێرەکانی کارکردنیان و رێگەپێدانیان کاردەکەن نەوک ٢٤ کاتژمێر کراوەبن و کاربکەن بۆ پاراستنی تەندروستی گشتی.

 

 

قایمقامی قەزا زاخۆ ئەوەشی خستەروو، کە رۆژ لە دوای رۆژ ئاسانکاری بۆ جوتاران دەکرێت کە برۆن بۆ  ناو زەویەکانیان ئەو شێنانەی کە کاری خۆیان لێ ئەنجام دەدەن، ھەروەھا ھیوادارین ھەتا ١٦ی٤ی٢٠٢٠ زیاتر خەلکی زاخۆ ھاوکاربن بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان و لە مالەکانیامدا بمێنەوە، تاوەکو رێنمای نوێ دەردەکرێت.

 





ئەم هەواڵە 2050جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad