English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مان یونایتد بووتە کۆسپ لەبەردەم ریال مەدرید 
2020-04-14 [03:02 AM]

ZNA  - ھەولێر 


یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ھەوڵدەدات لەماوەی گواستنەوەی ھاوینەی یاریزانان گرێبەست لەگەڵ دوو یاریزان مۆربکات بەڵام کۆسپی سەرەکی بەردەمی یانەی مانشستەر یونایتدە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، یانەی ریال مەدرید ھەوڵدەدات لەماوەی گواستنەوەی ھاوینە گرێبەست لەگەڵ ھەدوو یاریزان ھاری کین و ئیرلینگ ھالاند مۆربکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی بەربەستی سەرەکی بەردەم یانەی شاھانە دەبێت لەم گرێبەستانە ، چونکە شەیتانە سوورەکان ھەوڵدەدن ئەو دوو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانی خۆیان و بڕە پارەیەکی زۆریشیان بۆ ئەم مەبەستە تەرخان کردووە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، ھەردوو یانە کێشەیان لە ھێلی ھێرشبەر ھەیە و پێویستیان بەو دوو یاریزانە ھەیە ، بەڵام خەزێنەی مانشستەر یونایتد بەھێزترە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2425جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad