English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترسی ئەوە هەیە وڵاتانی باشووری ئاسیا تووشی برسیتی بن
2020-04-14 [06:03 AM]

​ZNA- هەولێر


به‌ گوێره‌ی دووایین راپۆرته‌كانی بانكی جیهانی به‌ هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌، گه‌شه‌ی ئابووری وڵاتانی باشووری ئاسیا دادەکەوێت و تووشی دیارده‌ی برسیه‌تی و هه‌ژاری ده‌بنه‌وه‌.

بانكی جیهانی رایگه‌یاند، به‌ هۆی كاریگه‌ریی ته‌شه‌نەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆناوە له‌ وڵاتانی باشووری ئاسیا، داهاتی كه‌رتی گه‌شتیاری، بازرگانی و پۆشاك به‌ گشتی كه‌می كردووه‌ و به‌مه‌ش گه‌شه‌ی ئابووریه‌كه‌یان گه‌یشتوه‌ته‌ كه‌مترین ئاستی ٤٤ ساڵی رابردوو و  گه‌شه‌ی ئابووریی ئه‌مساڵیان ته‌نها له‌ سه‌دا یه‌ك پۆینت دوو بۆ له‌ سه‌دا دوو پۆینت هه‌شت ده‌بێت.

بانكه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، وڵاتانی باشووری ئاسیا، هێندستان، نیپال، پاكستان، به‌نگلادش ، ئه‌فغانستان و پاكستان و سریلانكا لە خۆ دەگرێت کە‌ به‌ هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه‌ گه‌شه‌ی ئابوورییه‌كه‌یان به شێوەیەکی به‌رچاو دادەکەوێت و پێشبینی ده‌كرێت روبه‌رووی دیارده‌ی برسیه‌تی و هه‌ژاری ببنەوە.





ئەم هەواڵە 6631جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad