English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە(32)ھەمین ساڵیادی كارەساتی ئەنفالدا
2020-04-14 [09:52 AM]

ZNA_ هەولێر



لە بیرەوەری (32) هەمین ساڵوەگەڕی كارەساتی دڵتەزێنی ئەنفالدا، سڵاوی ئەمەك و وەفاداری بۆ گیانی پاكی قوربانیانی ئەو شاڵاوە دڕندانەیە دەنێرین، پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری سەربەرزی قوربانیانی ئەنفال دەكەین.

شاڵاوی بەدناوی ئەنفال دژ بە رۆڵەكانی گەلەكەمان هەرچەندە رووداوێكی جەركبڕ و ویژدان هەژێن بوو، بەڵام بڕوا و متمانەی گەلەكەمانی بە خۆراگریی و بەردەوام بوون بۆ هێنانەدی ئامانجەكانمان پتەوتر كرد و سوور بوو لەسەر تێكۆشان و قوربانیدان تا ئەو دەسكەوتانەی ئەمڕۆی بەدیهێنا.

پێویستە بۆ لەمەودوا بۆ بەجینۆسایدناساندنی شاڵاوی ئەنفال هەوڵ و كۆششەكان لە هەموو لایەكەوە بەردەوام بن بەتایبەتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا و دەوڵەتی عیراقیش ئەو بەرپرسیاریەتیە لە ئەستۆ بگرێ بۆ قەرەبووكردنەوەی خانەوادە و كەسوكاری قوربانیان و كاركردنی زیاتر بۆ دۆزینەوە و هێنانەوەی رووفاتی ئەنفالكراوان.

 لەو بیرەوەریە تاڵەدا جارێكی دیكە جەخت دەكەینەوە سەر خزمەتكردنی خانەوادەی قوربانیانی ئەنفال و قەرەبووكردنەوەیان، هەروەها دەخوازین ئەو یادە هەوێنی زیاتر یەكڕیزیی و تەبایی هێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان بێ بۆ گەیشتن بە ئامانجە رەواكانمان.

هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی شاڵاوی بەدناوی ئەنفال و گشت شەهیدانی كوردستان.. 

مەكتەبی سیاسی
 پارتی دیموكراتی كوردستان
14/4/2020





ئەم هەواڵە 3379جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad