ZNA – هەولێر
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت، ئێستا کاتی راگرتنی هاوکارییە داراییەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی نییە.
لە وەڵامی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، کە بڕیاری راگرتنی هاوکارییە داراییەکانی بۆ رێکخراوی تەندروستی جیهانی داوە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند "ئێستا کاتی راگرتنی هاوکارییە داراییەکانی رێكخراوی تهندروستی جیهانی و هیچ رێکخراوێکی دیکە نییە، کە کار بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن".
پێشتر سەرۆکی ئەمەریکا، رێکخراوەکەی بە پێدانی زانیاری ناڕاست لەسەر کۆڤید19 تۆمەتبارکرد و بڕیاریدا پشکی وڵاتەکەی لە هاوکارییە داراییەکان بۆ رێکخراوەکە رابگرێت.
ئەم هەواڵە 7645جار خوێندراوەتەوە |