English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‏هاككردنی كۆمپانیای زووم له‌لایه‌ن لێكۆله‌رێكی سكیورتی كورد ه‌وه‌
2020-04-15 [12:05 PM]

ZNA-هەولێر


‏دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌جیهاندا بڵاو ده‌بێته‌وه‌ خه‌ڵكی به‌مه‌ستی خۆپاراستن له‌ماڵه‌كانیان ناینه‌ده‌ره‌وه‌ به‌ڵام به‌شێكی زۆری كۆمپانیا و قوتابخانەکان و حكومه‌ته‌كان به‌رنامه‌ی زووم كه‌ به‌رنامه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ڤیدیۆ میتینگه‌  له‌سه‌ر ئاستی جیهان وه‌كو جێگره‌وه‌یه‌ك به‌كاری ده‌هێنن بۆ كۆبونه‌وه‌ و وانه‌ گوتنه‌وه‌ تیایدا ، ئه‌مه‌ش وایكرد سه‌رجه‌م هاككه‌رانی جیهان خه‌ریكی دۆزینه‌وه‌ی كه‌لێنێك بن تیایدا  و هه‌وڵی هاككردنی بده‌ن، به‌ڵام دواجار گه‌نجێكی كورد توانی كه‌لنێكی تیایدا بدۆزێته‌وه‌ سه‌رجه‌م یوزه‌ره‌كانی بكه‌ون بن ده‌ست ئه‌ویش ده‌ست به‌جێ كۆمپانیای  لێ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وانیش هه‌ر زوو كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن ئه‌و گه‌نجه‌ كورده‌ خه‌ڵات ده‌كه‌ن  و سوپاسی ده‌كه‌ن

 

 یوسف عەبدولا، لاوێکی كورده‌ له‌بوار هاكینگ و سكیورتی كارده‌كات بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس راگەیاند:  كاتێك ئه‌و كه‌لێنه‌م دۆزیه‌وه‌ ده‌ست به‌جێ كۆمپانیام لێ ئاگادار كرده‌وه‌ ئه‌وانیش به‌شێوه‌یه‌كی خێرا چاكیان كردوه‌ خه‌ڵاتیان كردم و زۆرش سوپاسیان كردم منش دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌م بڵاو كرده‌وه‌ له‌ تویته‌ری خۆم ده‌نگ دانه‌وه‌ی باشی هه‌بوو بووه‌ جێگای گرنگی خه‌ڵكی بیانی و به‌شێك له‌ وێبسایته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بوو

 

یوسف عبدولا ئەوشی بۆ،ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی خستەروو:   ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جار نیه‌ هه‌ڵه‌ له‌و كۆمپانیه‌ ده‌گرم دوو جاری تر هه‌ڵه‌م لێگرتوون و  خه‌ڵاتیان كردووم وه‌ بێجگه‌ له‌مانه‌ كه‌لێنم له‌ چه‌ندین كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی  دیكه‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌ وه‌ك كۆمپانیاكانی  ( تویته‌ر  ، یاهوو   ، په‌یپال ، یونتی  ، سلاک، عه‌لی بابا، شاومی، ئیدمۆدۆ ) چه‌ندانی تر و سه‌رجه‌مشیان خه‌ڵاتیان كردوم لای خۆم ئه‌رشیفم كردوون.


هەروەها یوسف عەبولا ئەوەشی گووت:  هیوا خوازم كه‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار هاوكارم بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی  بتوانێت سكیورتی وێبگه‌ری كوردی بگه‌ێنێته‌ سێكورتیه‌ك هیچی كه‌متر نه‌بێت له‌و وێبگه‌رانی جیهان.

 

دڵشاد یونس هەرکی

 

 





ئەم هەواڵە 4087جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad